ڕوداوێكی هاتوچۆ ڕویداو نۆ كەس بونە قوربانی

کوردستان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3531 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەسەر ڕێگای مەرزی کێلێ ڕوداوێکی هاتوچۆ ڕویداوەو  نۆ كەس بونە قوربانی.

عەلی عبدولڵا ، وتەبێژی هاتوچۆی ڕاپەڕین بەشارپرێسی ڕاگەیاند،" ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری پیکاب هایلۆکس بوە هۆکاری ڕوداوەکە بەهۆی ئەوەبوە شوفێری ئۆتۆمبێلەکەکۆنتڕۆڵی لەدەستداو ئەم ڕوداوەی لێکەوتۆتەوە".

وتەبێژەكەی هاتوچۆ وتیشی، دوای ڕووداوەکە تیمەکان گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەکە بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکانی قەڵادزێ و ڕانیەو ، لەم ڕوداوەدا چوار ژن و دوو مناڵ دوو پیاو بریندار بون شوفێرەکەش گیانی لەدەستداوە ، بەهۆی سەختی برینەکانیان چوار لە بریندارەکان کە ژن و مناڵەکان ڕەوانەی شاری سلێمانی کراون".