خێزانێكی 7 كەسی لەڕێگەی عومرە توشی ڕوداوی هاتوچۆ بون

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 586 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەرێگەی چونیان بۆ عومرە، لەسنوری ئەنبار خێزانێكی هەشت كەسی هەولێر توشی ڕوداوی هاتوچۆ بون و کەسێکیان گیانی لەدەستداوە.

 
 بەگوێرەی زانیارییەكان، ئۆتۆمبێلەکە 7 کەسی تێدا بوەو 6 کەسیان ئەندامی یەک خێزانن. 

لەڕوداوەکەدا ژنێک گیانی لەدەستداوە و ئەوانی دیکەش بریندارن.
 
ئەمە دوای ئەوەدێت، لەڕوداوێكی هاوشێوەدا، ئێوارەی ئەمڕۆ لەنزیك مەرزی كیڵێ‌  ڕوداوێكی هاتوچۆ ڕویداو بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستداو هەشت كەسی دیكە برینداربون كە سەرجەمیان ئەندامى یەك خێزان بون.