شارپرێس:
ژوری ئۆپه‌راسیۆن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران و كاره‌سات هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه‌ڕۆژی شەممە تاوەکو ڕۆژی سێشەممە شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوەو ڕێژەی تەم زیاددەكات و پێویستە شۆفێران ئاگاداربن"، شارەزایەكی كەشناسیش تایبەت بەشارپرێس ئاشكرایكرد، شەپۆلە بەهێزەكەی باران و بەفر سبەی دەستپێدەكات و چەقەكەی ڕۆژی یەكشەممە دەبێت.
ژوری ئۆپه‌راسیۆن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران و كاره‌سات هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه‌ڕۆژی شەممە تاوەکو ڕۆژی سێشەممە شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پله‌ی گه‌رما بۆ -10 داده‌به‌زێت و دەڵێت، ڕێژەی تەم زیاددەكات و پێویستە شۆفێران ئاگاداربن"ز
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه" شه‌پۆلێكی به‌فربارین ڕوو له‌ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌كات، به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی (حاجی ئۆمه‌ران، كۆڕه‌ك، پێنجوێن، كانی ماسی و ئامێدی) كه پله‌ی گه‌رمی بۆ -10 پله‌ی سیلیزی داده‌به‌زێت".
ژوری ئۆپه‌راسیۆن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران و كاره‌سات داواش له هاوڵاتیان ده‌كات ئاگادار بن و ره‌چاوی سه‌لامه‌تی خۆیان بكه‌ن.
هاوكات، پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی، بەشارپرێسی وت،" سبەینێ ڕۆژی شەممە هاتنی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست بۆ ناوچەکانمان و هاتنی بارستە هەوای ساردی نوێ، دەبێتە هۆكاری هاتنی شەپۆلی نوێی باران بارین و بەفر بارین لەناوچە جیا جیاکان".
وتیشی،" بەگشتی باران بارینەکە مامناوەند بۆ بەهێز دەبێت، هەندێک ناوچەش باران بارینی لاواز بۆ مامناوەند دەبێت، لەزۆربەی ناوچە شاخاوییەکان و قەزای پێنجوێن و دەوروبەری و ناحیەی حاجی ئۆمەران بەفر دەبارێت ، ئەگەر هەیە لەشاری سلێمانی هەندێک کات باران و بەفر بەتێکەڵی ببارێت".
ئەم كەشناسە جەختیش دەكاتەوە، كە باران بارین و بەفر بارینەکە چەقەکەی ڕۆژی یەکشەممە دەبێت باران و بەفری زۆر باش دەبارێت".