شارپرێس:
ڕاوێژكارێكی دارایی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دڵنیایی دەداتە موچەخۆران و دەڵێت، داهاته گشتییه‌كانی ئێستا به‌شی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كات، به‌پله‌ی یه‌كه‌م موچه‌و هیچ گرفتێك بۆ موچەخۆران دروست نابێت.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق، به‌ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عێراق (INA)ی وت،" داهاتی گشتی ئێستا به‌شی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كات، به‌پله‌ی یه‌كه‌م موچه‌و خانه‌نشینی و خه‌رجییه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، كه كۆی گشتی مانگانه نزیكه‌ی هه‌شت ترلیۆن دیناره".
ئەوەشی خستەڕوو،"ئه‌م پابه‌ندبونانە سه‌ره‌ڕای گرنگییه‌كانیان و له‌پێشینه‌ییان، ته‌نیا به‌شێك له‌بارگرانی دارایی گشتی پێكده‌هێنن".
وتیشی،" ده‌بێت پابه‌ندبونه‌كانی دیكه خه‌رج بكرێن، له‌وانه خه‌رجی خزمه‌تگوزاری قه‌رزه گشتیه‌كان، پاشه‌كه‌وتی نه‌دراو خه‌رجییه‌كان بۆ كاره لۆجستییه گرنگه‌كان له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی به‌كاربردندا، ئه‌مه جگه له‌خه‌رجی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان كه په‌یوه‌ندییان به‌خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانه‌وه هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه،" به‌رده‌وامی دارایی پێویستی به‌كۆنترۆڵكردنی خه‌رجییه گشتیه‌كان و دوباره پێداچونه‌وه‌و وردبینیكردن به‌به‌پێی ستاندارد‌و ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی كارایی خه‌رجییه‌كان هه‌یه، له‌گه‌ڵ زیادكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كان. به‌جۆرێك كه هه‌موو خه‌رجییه پێویسته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی جێگیر‌و به‌رده‌وام زه‌مانه‌ت بكات، دور لەزیادبون و كه‌مبونی داهاته‌كانی نه‌وت".
ڕاوێژكاره‌كه‌ی سودانی جه‌ختیشیكرده‌وه كه "بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران قۆناغێكی نوێ له‌به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی دارایی داده‌مه‌زرێنێت، كه به‌چه‌مكی چه‌سپاندنی دارایی ناسراوه، ئه‌م ڕێبازه ئامانجی ئه‌وه‌یه كه ورده ورده كورتهێنانی دارایی له‌ماوه‌ی كورتخایه‌ندا كه‌مبكاته‌وه‌و دیسپلینی دارایی لهدرێژخایه‌ندا پته‌وتر بكات، ئه‌مه جگه له په‌ره‌پێدانی ستراتیژی قۆناغ به قۆناغ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی باڵانسی قه‌رزی گشتی".
ڕاشیگه‌یاند،" ئه‌م رێبازه پایه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تییه بۆ گه‌یشتن به‌پره‌نسیپه‌كانی به‌رده‌وامیی دارایی و به‌هێزكردنی دارایی گشتی، به‌مه‌ش توانای ده‌وڵه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌كانی له هه‌مان كاتدا مسۆگه‌ركردنی سه‌قامگیری گشتیی ئابوریی نیشتمانیی زه‌مانه‌ت ده‌كات".
ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كورتهێنانی دارایی ڕاگەیاند.
