شارپرێس:
ئاسایشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر ڕایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و یەکێک لەخاڵەکانی پشکنینەکانیان له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌حكومه‌تی سوریاوه به‌دوو كاتیۆشا كراوه‌ته ئامانج و وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه.
ئاسایشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگەیاند،"یەکێک لەخاڵەکانی پشکنینەکانمان لەنزیک بازنەی شێخان به‌دوو موشەکی RPG-7 کرایە ئامانج کە لەلایەن کوتلەکانی سەر بەحکومەتی دیمەشقەوە تەقێندرابون، ئەوەش بوە هۆی بەرزبونەوەی گرژییەکانی ناوچەکە".
ئاسایشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر لەڕاگەیەندراوەكەیدا دەشڵێت، له‌دوای ئه‌و بۆردومانه، هێزه‌كانیان بەشێوەیەکی سنوردار تۆڵەیان کردەوەو مافی ڕەوای خۆیان بۆ بەرگریکردن لەخۆیان بەکارهێنا و وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌وه ئەوان پابەندبونیان بەدان به‌داخۆگرتن دوپاتده‌كه‌نه‌وه‌و بەردەوامن لەپەیوەندیکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکەو ڕێگری‌کردن لەهەر جۆرە پەرەسەندنێك".
ئەم هێرشانە له‌كاتێكدایه كه شه‌وی 22ی ئه‌م مانگه گروپه‌كانی سه‌ر هێزه‌كانی دیمه‌شق هێرشانكرده سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە كه زۆرینه‌ی كوردنشینن، كەلەئەنجامدا ژنێك كوژراو زیاتر له 17 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
ئەمە لەكاتێكدایە، هەر ئەمڕۆ ڕاوێژکارێکی سەرۆکی سوریا وتی، بژاردەکان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کەمبونەتەوەو دەبێت هەسەدە بەرپرسیارێتیی جێبەجێنەکردنی رێککەوتنی 10ی ئادار لەئەستۆ بگرێ.