شارپرێس:
سەرۆکی پارتى گه‌لى كۆمارى ناسراو به(جەهەپە) ڕایده‌گه‌یه‌نێت،
"بڕیاری نەچونمان بۆ لای عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ دورگەی ئیمراڵی، بڕیارێکی دروست
بوو"، دەشڵێت، "ویستیان بەجۆرێک مامەڵەمان لەگەڵ بکەن کە ئەگەر نەیەنە ئیمراڵی،
لەکۆمسیۆن دەرتاندەکەین، بەڵام ئێستا هەمولایەک لەگرنگی بونی جەهەپە لەکۆمسیۆنەکە
تێدەگات".
شرۆڤهكارانى كاروبار‌و توركیا باس لهوهدهكهن،
جەهەپە دەیەوێت خۆی وا نیشانبدات، نە بەتەواوی دژی پرۆسەکەیەو نە بەتەواویش بەرامبەر
مەرجی لایەنەکانی دیکە هاتوەتەسەر چۆک، ئۆزەل-ى سه‌رۆكى پارته‌كه‌ش، بەو قسەیە دەیەوێت
جەخت لەسەر سەربەخۆیی بڕیاری حزبەکەی بکاتەوە.
له‌وباره‌یه‌وه ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی جەهەپە لەچاوپێکەوتنێکدا
لەگەڵ ڕۆژنامەی نەفەس وتویهتى، "ئێمه باوەڕمان بەبونی کێشەی کورد هەیەو لەگەڵ
ئەوەداین بەڕێگه‌چارەی دیموکراتییانە چارەسەربکرێت".
سه‌رۆكى جه‌هه‌په ئه‌وه‌شى ڕونكردوهتهوه،
"چارەسەرکردنی پرسی کورد‌و بەدیموکراتیزەکردنی تورکیا، دووانەیەکی لێکدانەبڕاونو
ناکرێت دیموکراتیزەکردنی تورکیا بخرێتە دوای چارەسەرکردنی پرسی کورد، ئەم تێڕوانینە
هەڵەیەو متمانە لای خەڵک دروستناکات".
هه‌روه‌ك ئۆزەل بەناڕاستەوخۆ وەڵامی ئەردۆغانی
داوه‌ته‌وه کە ئاماژەی بەوەدابوو، ڕاپۆرتەکەی جەهەپە هیچ جددییەتێکی پێوە دیارنییە
بۆ چارەسەری پرسی کورد، بۆ ئه‌وه‌ش ئۆزه‌ل جه‌ختده‌كاته‌وه، "ئەوان بەچاویلکەی
ڕەش لەڕاپۆرتەکەی ئێمە دەڕوانن، کەچی بەچاویلکەی پەمەیی سەیری ڕاپۆرتی ئەو پارتانە
دەکەن کە دان بەکێشەی کورددا نانێن".
له‌كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكى جه‌هه‌په ئه‌وه‌شى
وتوه، "به‌گوێره‌ى ڕاپرسییەکان، بۆچونی خەڵک‌و بەتایبەتی دەنگدەرانی خۆیان،
بڕیاری نەچونی نوێنەری جەهەپە بۆ ئیمراڵی بەدروست زانراوە، دەرکەوتوە هەم بەشداریکردنمان
لەکۆمسیۆنە پەرلەمانییەکەو هەم نەچونمان بۆ ئیمراڵی، بڕیارێکی دروست بوە".
