شارپرێس:
لەچیاکانی سنوری قەزای سیدەکان لەپارێزگای هەولێر، ههشت کەس بێسەروشوێننو حەوت شاخەوانیش داوای بەهاناوەچونى بهپهله دەکەن کە لەنێو بەفردا گیریانخواردوە، بەرگریی شارستانیی سۆرانیش ڕونكردنهوه دهداتو زانیاریى زیاتر لهوبارهیهوه ئاشكرادهكات.
موقەدەم کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران ئاشكرایكردوه، "لەشەوی ڕابردوەوە هەشت کەسی سنوری سیدەکان کە مەڕوماڵاتیان هەیەو چونەتە چیاکانی سنورەکە، چارەنوسیان نادیارە، ههرچهنده لەشەوی ڕابردوەوە لەسەرهێڵین، بەڵام تائێستا نەمانتوانیوە هیچ لەبارەی چارەنوسیانەوە بزانین، هەمویان خەڵکی ناوچەکەنو حەوتیان ناسنامەیان دراوە بەئێمە".
ئهوهشى وت، "نازانین لەبەفردا گیریانخواردوە یان چییان بەسەرهاتوە، ئەوەشی هەیە دەتوانین بڵێین چارەنوسیان نادیارە".
وهكو موقەدەم کاروان دهڵێت، "پێشتر هۆشداریمانداوه کەس نەچێتە ناوچە سەختە بەفراوییەکان، بەڵام لەدوێنێوە تیمێکی حەوت کەسیی شاخەوانی لەچیایەکی سیدەکان گیریانخواردوەو داوای بەهاناوەچون دەکەن، حەوت شاخەوانەکە سێ ئۆتۆمبێلیان پێیە، ئەمڕۆ تیممان هەوڵی ڕزگارکردنیان دەدەنو خۆشم دەچم بەهانایانەوە، بەڵام ئێمە تەنها دەتوانین خۆیان ڕزگاربکەین نەک ئۆتۆمبێلەکانیان، چونکە بەفربارین هەیەو ڕێگەکە سەختە".
لهپهیامێكیشدا بۆ هاوڵاتیان دهڵێت، "داواتان لێدهكهین ژیانی خۆتان مهخهنه مەترسیی بۆ ناو بەفر، شەوی ڕابردوش تەنها لەدۆڵی ئالانە 83 ئۆتۆمبێلمان لەنێو بەفر بردوەتە دەرەوە، هاونیشتمانییان ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوەو ئەرکی کارمەندانی ئێمەش قورستر دەکەن کە شەوی ڕابردوو خۆشم تاوەکو بەیانیی خەریکی ڕزگارکردنی خەڵک بوم".
