پاره‌ى موچه‌ بۆ مانگى 10 گه‌یشته‌ وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4351 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى هه‌رێم ئاشكرایكرد، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، تەمویلی موچەی مانگی تشرینی یەکەم (مانگى 10) خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.


وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكردوه‌، تەمویلی موچەی مانگی تشرینی یەکەم خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی‌و بڕى 942 ملیارو 845 ملیۆن دینار وەک تەمویلی موچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران‌و موچەخۆرانی هەرێم خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌یانى ئه‌مڕۆ ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایی عێراق واژۆى له‌سه‌ر ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كرد.

بەپەلە