شارپرێس:
هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) بونه خاوه‌نى چه‌كێكى پێشكه‌وتوى دروستكراوى ئه‌مریكا، كه بۆ په‌لاماره له‌ناكاوه‌كان به‌كاردێت‌و وه‌ڵامێكى ده‌ستبه‌جێ‌و خێراى ده‌بێت بۆ تێكشكاندنیان، سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازیى هه‌سه‌ده-ش ده‌ڵێت، "ڕاهێنان له‌سه‌ر چه‌كه‌كه كۆتاییهاتوه‌و ئێستا ئاماده‌ین بۆ به‌كارهێنانى له‌هه‌ر په‌لامارێكى له‌ناكاو بۆسه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان".
سیستمى به‌رگریى ئاسمانى (سى ـ رام ـ C-CRAM) له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا پێشكه‌شى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات كراوه‌و مه‌شق ڕاهێنانێكى چڕوپڕیشى له‌سه‌ركراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازیى هه‌سه‌ده ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، "هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەهاوکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات لەبنکەی ئەلشەدادی لەباشوری گونده‌كانى حەسەکە، مەشق‌و ڕاهێنانێكى چڕوپڕى سەربازیی پێشکەوتویان لەسەر سیستەمی سی رام ئەنجامداوه، ئەم هەنگاوەش ڕەنگدانەوەی پەرەسەندنی ئارەزوی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانییە لەبەرامبەر هەڕەشە كورتمه‌وداكان دژى هێزه‌كانمان".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى هه‌سه‌ده ده‌ڵێت، "ئەو مه‌شق‌و ڕاهێنانه‌ى ئه‌نجامدراوه له‌سه‌ر ئه‌و سیستمى به‌رگریى ئاسمانییه، لەکاتێکدایە کە دۆخێکی ئەمنی هەستیار لەناوچەکەدا هەیە، چونكه گروپى تیرۆریستى داعش له‌ناوچه‌كه‌دا جموجوڵى ده‌ستپێكردوه‌ته‌وه‌و ناوچه‌كه ڕوو له‌ئاڵۆزیى زیاتر ده‌كات، ئه‌مه‌ش پێویستی بەوە هه‌یە کە هێزەكانمان ئاستی ئامادەیی بەرگریی خۆیان بەرزبکەنەوەو پشت بەسیستەمی پێشکەوتوو ببەستن کە توانای وەڵامدانەوەی خێرایان هەیە".
سه‌رچاوه‌كه‌ى هه‌سه‌ده ئه‌وه‌شى ڕونكردوه‌ته‌وه، "ئەو مانۆڕانەی لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی‌و هێزه‌كانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده)وه ئەنجامدراون، جه‌ختیانكردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر سیناریۆی هێرشی لەناکاو بەبەکارھێنانی موشەکی كورتمه‌وداو چه‌كى جۆرى ھاوەن، کە زۆركات به‌و شێوه‌یه هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر بنكه‌و خاڵه سه‌ربازییه‌كانى شه‌ڕڤانان، لەو ڕاهێنانانەدا پشت بەکارپێکردنی سیستەمی سی ڕام بەستراوه لەژێر بارودۆخێکدا کە زۆر لەسیناریۆی کارپێکردنی جیهانی ڕاستەقینە دەچوو".
زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت، "سیستمى به‌رگریى ئاسمانى جۆرى (سى ڕام) به‌شێوه‌یه‌ك كارده‌كات، دەستبەجێ موشەکەکان لەکاتی هەڵدانیدا لەڕێگەی ڕادارەوە ده‌دۆزێته‌وه‌و سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە كه لەناو بنکەکەدا چالاک ده‌كرێت، به‌رله‌وه‌ى هێرشه‌كه بگاته ئامانجه‌كه‌ى، ئه‌و سیستمه هه‌مویان تێكده‌شكێنێت‌و له‌ئاسماندا پوچه‌ڵیان ده‌كاته‌وه".
سی ڕام چییە؟
C-RAM کورتکراوەی Counter-Rocket, Artillery, and Mortarو یەکێکە لەدیارترین سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی كورتمەودا کە لەلایەن سوپای ئەمریکاوە پەرەی پێدراوە بۆ پاراستنی بنکە سەربازییەکان‌و دامەزراوە گرنگەکان لەهێرشی لەناکاو.
سیستەمەکە پشت بەڕاداری وردی بەرز دەبەستێت کە دەستبەجێ شوێنپێی موشەکەکان دەگرێت لەکاتی هەڵدانیدا، پێشئەوەی سیستەمی کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆماتیکی لەماوەی چەند چرکەیەکدا هەڕەشەکە شیبکاتەوەو بڕیاری ڕێگریکردنەکە بدات.
سی ڕام بەوەڵامدانەوەی خێرا‌و کارکردنی نیمچە ئۆتۆماتیکی ته‌یاركراوه کە پێویستی بەدەستێوەردانی ڕاستەوخۆی مرۆڤ کەمدەکاتەوەو ده‌ستبه‌جێ ده‌ستده‌كات به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆى خۆى.
به‌بڕواى چاودێرانى سه‌ربازیى‌و سیاسیى، سیستەمی C-RAMى ئه‌مریكى له‌خاكى ڕۆژئاواى كوردستان‌و گه‌یاندنى به‌ده‌ستى شه‌ڕڤانانى كورد، گرنگییەکی تایبەتی هەیە، چونكه وه‌كو ده‌ڵێن، "هێنده‌ى دیكه نه‌یاره‌كانى هه‌سه‌ده لاواز ده‌كات‌و تواناكانى هه‌سه‌ده له‌وه‌ڵامدانه‌وه به‌رزده‌كاته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى تواناكانى شه‌ڕڤانان به‌رزده‌كاته‌وه له‌سه‌ر چه‌كه پێشكه‌وتوه سه‌ربازییه‌كان".
