شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ڕۆژنامه‌نوسێكى كورد ئاشكرایكردوه، له‌سه‌ردانى دوێنێى مه‌زڵوم عه‌بدى‌و وه‌فده‌كه‌ى هه‌سه‌ده‌دا، فه‌رمانده‌یه‌كى باڵاى هێزه‌كانى ئه‌مریكا یاوه‌رى وه‌فده‌كه‌ى ڕۆژئاواى كوردستانى كردوه، ده‌شڵێت، "دوێنێ بڕیارى گرنگ دراوه‌و داواكارییش بۆ لامه‌ركه‌زى له‌باكورو ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا چوه‌ته بوارى جێبه‌جێگردنه‌وه‌و هه‌سه‌ده‌ش وه‌ك یه‌كێك له‌بلۆكه سه‌ره‌كیه‌كانى سوپاى سوریا بڕیارى له‌باره‌وه دراوه".
بڕوا ستار ڕۆژنامه‌نوس‌و ئاگادار له‌ڕوداوه‌كانى ڕۆژئاوا‌و باكورى كوردستان زانیاریى گرنگى له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌زڵوم عه‌بدى بۆ دیمه‌شق ئاشكراكردوه‌و وردەکارییه‌كه‌ى خستوه‌ته‌ڕوو.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نوس وتویه‌تى، "له‌گه‌ڵ وه‌فده باڵا سه‌ربازییه‌كه‌ى ڕۆژئاوای کوردستان بەسەرۆکایەتی مەزڵوم عەبدی، کیڤن لامبێرد فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکاش بونى هه‌بوه، ته‌نانه‌ت وه‌فده‌كه‌و كیڤن، له‌ناو یه‌ك هێلیكۆپته‌ردا بون‌و به‌پاسه‌وانیه‌كه‌ى توندوتۆڵه‌وه چونه‌ته دیمه‌شق".
وه‌كو ئاشكرایكردوه، "له‌گفتوگۆكانى دوێنێى دیمه‌شقدا، پاکێجێکی گشتگیر پێشکەش بەحکومەتی سوریا کراوە کە ئامانجی سەرەکی یەکلاکردنەوەی پێگەی یاسایی‌و دەستوریی هێزەکانی سوریای دیموکراتە لەناو پێکهاتەی سەربازیی دەوڵەتدا، هەردولا گەیشتونەتە ڕێککەوتنێکی یەکلاکەرەوە کە تێیدا هەسەدە وەک بلۆکێکی سەربازی یەکگرتوو و فەرمیی لەناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات دەناسرێت‌و دەبێتە بەشێکی دانەبڕاو لەسوپای سوریا".
بڕوا جه‌ختیكردوه، "ئەو ڕێککەوتنە تەنها ڕەهەندی سەربازی نییە، سەرەڕای دامەزراندنی سێ فیرقەی سەربازی تایبەت لەناوچەکە، جێگیرکردنی سیستەمێکی لامه‌کەزیی سیاسیی‌و ئیداریش لەخۆدەگرێت، کە تیایدا ماف‌و ئەرکە دەستورییەکانی پێکهاتەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا گەرەنتیدەکرێن".
سه‌باره‌ت به‌ئامادەیی ڕاستەوخۆی فەرماندەکانی ئەمریکاش لەو پرۆسەیەدا، وتویه‌تى، "وەک چاودێر‌و گەرەنتیکارێکی نێودەوڵەتی دەبینرێت بۆ پاراستنی ناوچەکە لەهەر هەڕەشەیەکی دەرەکی‌و دڵنیابونەوە لەجێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە".
