شارپرێس:
دەستەی هەماهەنگیی بەرگریی عێراقی (بهرهى مقاوهمه) کە پێكهاتون لهگروپەکانی (عەسائیبی ئەهلی حەق، کەتائیبی حزبوڵڵا، نوجەبا، ئەوفیا، سەیدولشوهەدا، کەتائیبی کەربەلا) کە گروپگەلێکی پۆلێنکراوی نێودەوڵەتین، ڕەتکردنەوەی ڕادەستکردنی چەکەکانیان یان قسەکردن لەسەر ئەم بابەتە لەلایەن هەر لایەنێکی دەرەکییەوە ڕادەگەیەنن.
ئهو شهش گروپه لهڕاگهیهنراوێكى هاوبهشدا چەند داواکارییەکیان ئاراستەی حکومەتی داهاتوی عێراق کردوە، لەوانە: پەسەندکردنی یاسای حەشدى شهعبى، کۆتاییهێنان بەبونی هێزە بیانییەکانو ڕێگریکردن لەهەر جۆرە هەژمونێکی ئەوان (ئابوری، سیاسییو ئەمنیی).
دەستەی هەماهەنگیی بەرەی موقاوەمەی عێراقی، لەپەیامهكهیدا بۆ حکومەتی داهاتوی عێراق، هۆشداریدەدات کە "چەکی مقاوەمە پیرۆزە"و ڕەتیدەکاتەوە هیچ گفتوگۆیەک لەسەر داماڵینی چەک بکرێت تائەوکاتەی تەواوی هێزە بیانییەکان لەخاکو ئاسمانی وڵاتەکە دەچنە دەرەوە.
بەرەی مقاوەمە داوادەکات کۆتایی بەهەموو جۆرە بونێکی بیانی لەخاکو ئاسمانی عێراق بهێنرێتو ڕێگە بەهیچ جۆرە دەسەڵاتێکی سیاسی، ئەمنی یان ئابوریی بیانی نەدرێت، جهختیشدهكاتهوه، چەکی مقاوەمە چەکێکی پیرۆزە، بەتایبەتی لەوڵاتێکدا کە هێشتا داگیرکاریی تێدا بەردەوامبێت.
بەتوندییو بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە، هەرجۆرە باسو خواسێک لەسەر چەکدانان لەلایەن لایەنە دەرەکییەکانەوە ڕەتدەکاتەوە، لەبارەی چارەنوسی ئەو چەکەوە تەنانەت لەگەڵ حکومەتی عێراقیشدا هیچ گفتوگۆیەک ناکرێت، تائەوکاتەی تەواوی هێزە بیانییەکان لەخاکو ئاسمانی وڵاتەکە دەچنە دەرەوە.
