شارپرێس:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، گروپه‌كاى سه‌ر به‌شه‌رع‌و توركیا جارێکی دیکە هێرشێکی گەورەیان بەبەکارهێنانی تانک‌و زرێپۆش کردەسەر گەڕەکی شێخ مەقسود، بەڵام ڕوبەڕوی وەڵامدانەوەی توندى شه‌ڕڤانانى كورد بونه‌وه‌و هێرشەکەیان تێکشکێندرا.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستكه‌وتون، گروپه‌كانى شه‌رع‌و لایه‌نگرى توركیا، هەوڵیانداوه لەڕێگەی (کۆڵانی زخورەوە) بچنە ناو گەڕەکی شێخ مەقسود، به‌ڵام دەستبەجێ شه‌ڕڤانانى كورد وه‌ڵامێكى توندیان داونه‌ته‌وه‌و هێرشە گەورەکەیان بەتەواوی تێکشكێندراوه‌و ناوچەکەیان لێ پاككراوه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییەکان، دەیان چه‌كدارى شه‌رع کوژران‌و برینداربونە، هەروەها زیاتر لە 30 ئەمبوڵانس ڕەوانەی گۆڕەپانی پێکدادانەکە کراوه بەمەبەستی هەڵگرتنەوەی ته‌رمى کوژراو‌و چه‌كداره بریندارەکانیان.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به‌په‌یامنێرى شارپرێس له‌ڕۆژئاواى كوردستان-ى وتوه، "تائێستاش لەسێ قۆڵى سەرەتای گەڕەکەکە شەڕو پێکدادان بەردەوامەو سێ درۆن له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه خراونەتەخوارەوە".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، گروپه‌كانى سه‌ر به‌شه‌رع‌و توركیا، دوێنێ نیوەڕۆ ڕاستەخۆ نەخۆشخانەی شەهید خالید فەجریان لەگەڕەکی شێخ مەقسود بەئامانجگرت، کە خواستیان تێکشکاندنی ئیرادەی گەل‌و کۆمەڵکوژکردنی چارەخوازانی ناو نەخۆشخانەکە بوو، به‌و هۆیه‌شه‌وه سێ کارمەندی نەخۆشخانەکە بەناوەکانی (عەدنان عارف عوسمان، عەلی حەنیف عوسمان کە مام‌و برازان له‌گه‌ڵ كه‌سێكى دیكه به‌ناوى ئۆریا عەبدولڕەحمان هۆرۆ) شەهیدبون.
