شارپرێس:
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فڕۆكه بێ فڕۆكهوانهكانى توركیا له‌جۆرى بایراكتار گه‌یشتنه ئاسمانى گه‌ڕه‌كه كوردیهكانى شارى حهلهبو به‌سه‌ختى ده‌ستیان بهبۆردومانكردوه، فهرماندهیهكى شه‌ڕڤانانیش له‌شێخ مه‌قسود ده‌ڵێت، "شه‌ڕ گه‌یشتوه‌ته كۆڵانه‌كان‌و به‌توندى ڕوبه‌ڕوى چه‌ته‌كانى سوریا ده‌بینه‌وه".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر لهحهلهبهوه تایبه‌ت به‌شارپرێس درا، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بایرەکتاری توركى، گه‌یشتوه‌ته ئاسمانى گه‌ڕه‌كه كوردیهكانى ئه‌وشاره‌و به‌تایبه‌ت له‌شێخ مه‌قسود ده‌ستى بهبۆردومانى شه‌ڕڤانان كردوه.
زانیارییه‌كان باس لهوهدهكهن، چه‌كداره‌كانى شه‌رع، ده‌یانه‌وێت بەپاڵپشتی بایراكتارى توركى، پێشڕه‌وى بكه‌ن به‌ئاراسته‌ى چونه ناو گه‌ڕه‌كه‌كه، به‌ڵام بەرخۆدانی شه‌ڕڤانانى كورد بەردەوامەو زۆر به‌توندى ڕوبه‌ڕویان ده‌بنه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه ڕومەت عەفرین یەکێک لەشەڕڤانانی گەڕەکی شێخ مەقسود ئاشكرایكرد، "لەئێستادا شەڕێکی قورس لەئارادایەو شه‌ڕ گه‌یشتوه‌ته ناو كۆڵانه‌كانى شێخ مه‌قسودو پێکدادانى سه‌خت به‌رده‌وامه".
ئه‌و شه‌ڕڤانه ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، "دۆخی نەخۆشخانەی خالید فه‌رج مەترسیدارەو هەموو چەکێکی قورس لەدژی نەخۆشخانەکە بەکاردەهێنرێت، هەموو ئەو دەنگۆیانەشی کە گوایە شێخ مەقسود کۆنترۆڵکراوە، ڕاست نییه‌و درۆیەكى گه‌وره‌یه".
