کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق پەیامی کۆتایی وڵاتەکەی دەداتە لایەنە سیاسییەکانی عێراق و دەڵێت: لەبەردەم دوو بژاردەدان، یان گروپە چەکدارەکان هەڵوەشێنەوە، یان عێراق هەڵدەوەشێتەوە.
میدیای عێراقی لەزاری چەند سەرچاوەیەک زانیاریی ئەوەی بڵاوکردوەتەوە، جۆشوا هاریس، کاربەرێکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆبوەتەوە و کۆتا پەیامی وڵاتەکەی پێداون و وتویەتی: گروپە چەکدارەکان هەڵوەشێنەوە و بەشداریی لە حکومەتدا نەکەن.
میدیای عێراقیی دەشڵێت، ئەمریکا "چەکی برسیکردن" بەکاردەهێنێت و هەڕەشەی ئەوەی کردووە، ئەگەر گروپە چەکدارەکان هەڵنەوەشێنەوە، ئەوا ئابووریی عێراق هەڵدەوەشێتەوە، کە ئەوەشی یەکسانکردووە بەهەڵوەشانەوەی سیستمی سیاسی عێراق.