شارپرێس:
پارێزگاری هەولێر هەڵوەشاندنەوەی پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر
بۆ بەرهەمی سوری راگەیاند.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت،"
بڕیاربوو 26 ی ئەم مانگە لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر،
پێشانگای بەرهەمەکانی سوری بکرێتەوە، بەڵام لەئێستاد بە ڕای گشتی و هەموولایەکی ڕادەگەینین،
ئەو پێشانگەیە ناکرێتەوە ".
ئەم بڕیارەی پارێزگاری هەولێر لە کاردانەوەی هێرشەکانی گروپە چەکدارییەکانی سوریا بۆ سەر هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب دێت، کە بەهۆیەوە زیاتر لە 20 شەڕڤان شەهیدبون و زیاتر لە 100 هەزار کەسیش ئاوارە بون.