شارپرێس:
گۆڤارێکی ئەڵمانی زانیاری نوێ لەبارەی هێرشی گروپە
چەکدارەکانی سوریا بۆ سەر هەردوو گەڕەکە کوردییەکەی حەلەب ئاشکرادەکات و دەڵێت، بە 42 هەزار
چەکدار و 110 تانک و چەندین
جۆری چەکی قورس هێرشەکە ئەنجامدراوە.
گۆڤاری ( دیێر شبیگل )ی ئەڵمانی راپۆرتێکی لەبارەی هێرشی
چەکدارانی سەر بە رژێمی شەرع بۆ سەر شێخ مەقسود و ئەشرەفییە بڵاوکردوەتەوەو
ئاماژەی بەوەکردوە،" هێرشەکە لەڕێی 42 هەزار چەکدار ئەنجامدرا و تێیدا 110 تانک و چوار فڕۆکەی بەیرەقداری تورکی و 67 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ، 57 زریپۆش، 22 راجیمە و 32 رەشاشی
دۆشکە بەکارهێنراوە ".
ئەوەشخراوەتەڕوو،
لەماوەی شەڕەکەدا بەردەوام ئەو دوو گەڕەکە بە تۆپهاوێژی دورمەوداوە تۆپباران دەکرا.
ئەو گۆڤارە ئەڵمانییە ئاشکراشیکردوە، ئەو هێزانەی بەشدارییان لەشەڕەکە
کردوە، بریتین لەمانە:
- فیرقەی 60
-فیرقەی 72
-فیرقەی 86
-فیرقەی 62
-هێزی پشتوانی
گوندەوارەکانی باکور و باشوری حەلەب
-هێزی پشتیوانی ئیدلب
-هێزی پشتیوانی روستن لە
گوندەواری حمس
-هێزی پشتیوانی حەمای
باکور
-هێزی پشتیوانی ئاسایشی
گشتی لە حەلەب و ئیدلب
-دەزگاکانی ئاسایش و
دژەتیرۆر