شارپرێس:
كهنداڵ جودى پهیامنێرى شارپرێس لەڕۆژئاواى كوردستان چوه کەمپی ڕۆژ لهسنورى شارى دێركو ئاشكرایدهكات، "هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ - ژنانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا بەپاڵپشتی یەپەژە توانییان شهش كهس بهتۆمهتى هاوكاریى داعش دهستگیربكهن".
بهوتهى كهنداڵ، لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی گەڕان کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ـ ژنانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا بەپاڵپشتی یەپەژە لەدژی شانەکانی چەتەکانی داعش لەکەمپی ڕۆژ لەڕۆژی شەممە (5ی نیسان) دەستیپێکرد، شهش کەس کە هاوکاری شانە نوستوهكانى داعشیان دەکرد، دەستگیرکران.
شارپرێس سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چووە کەمپی ڕۆژو بەدواداچون بۆ ئۆپەراسیۆنەکە دەکات.
کەمپی ڕۆژ نزیکەی 10 كیلۆمهتر لەڕۆژئاوای شاری دێریکەوە هەڵکەوتوە کە بەشێکە لەکانتۆنی جزیرێ، لەکەمپەکەدا 783 خێزانی چەتەکانی داعش هەن، لەو ژمارەیەش 28 خێزانی عێراقیو 15 خێزانی سورین، ئەوانی دیکەش زۆربەیان بیانین.