شارپرێس:
یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان هێرشدهكاتهسهر دهسهڵاتدارانى ههرێمو ڕایدهگهیهنێت، "دەسەڵاتداران هەرێمی كوردستانیان كردوهتە بازاڕی ساخكردنەوەی هەموو جۆرە بەرنامەیەكی نەخوازراو".
د. هادی عەلی یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لەتۆڕی (ئێكس) نوسیویەتی، "لایەنە دەسەڵاتدارەكانی هەرێم لەماوەی 30 ساڵەی حوكمڕانیاندا، لەڕوی ئابوریەوە هەرێمەكەیان كردوهتە بازاڕێكی بەكاربەرو هاوكات ساخكردنەوەی هەموو جۆرە كاڵاو كەلوپەلی هاوردەو دەرمانی ئێكسپایەری وڵاتانی دورو نزیك با خراپترین كوالێتیشی هەبێت".
دهشڵێت:"لەڕوی فەرهەنگیو پەروەدەییو كۆمەڵایەتیشەوە هەرێمەكەیان كردوهتە بازاڕی تاقیكردنەوەو ساخكردنەوەی هەموو جۆرە بەرنامەیەكی نەخوازراوی پەروەدەیی هاوردەو دابو نەریتی دژ بەشوناسو ئایینی زۆرینەی گەلەكەمانو نامۆ بەكولتوری ڕەسەنو مێژویی كوردەواری، لەژێر پەردەی بەناو پێشكەوتنو پێكەوەژیانو كرانەوەی نازانستیدا".