قه‌رزێكى 200 ملیۆن دینارى بۆ كڕینى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

ئابوری

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2447 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەر كەسێك یەكەی نیشتەجێبون بكڕێت 200 ملیۆن دینار قەرزی پێدەدرێت‌و بانكى ڕه‌شید-یش ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات‌و ورده‌كاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت.


بانكی ڕەشید لەعێراق پێدانی قەرزی كڕینی یەكەی نیشتەجێبونی بەرزكردەوەو له‌ڕێگه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكه‌وه‌ ئاشكرایكردوه‌، بۆ لەمەودوا هەر كەسێك یەكەیەكی نیشتەجێبون بكڕێت، بڕی 200 ملیۆن دیناری وەك قەرز پێدەدرێت كە پێشتر 150 ملیۆن دینار بوو".

به‌گوێره‌ى ئه‌و به‌دواداچونانه‌ى شارپرێس كردویه‌تى، تائێستا ئەو خزمەتگوزارییە بانكیانە هەرێمی كوردستانی نەگرتوه‌تەوە، چونكە لقەكانی ئەو بانكه‌و بانكه‌كانى دیكه‌ى عێراقیش كه‌ ئه‌و ئۆفه‌رانه‌یان هه‌یه‌، لەهەرێمى كوردستان بونیان نییە.

بەپەلە