شارپرێس:
بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌دو لابردنی ئاڵاكه‌ی، ئاڵای نوێی سوریا له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هه‌ڵكرا.
ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا به‌سه‌ردانێك له‌شاری نیویۆركه بۆ به‌شداریكردن له‌ڕێوڕه‌سمی به‌رزكردنه‌وه‌و هه‌ڵكردنی ئاڵای نوێی وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، هاوكات به‌شداریی له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كات، تائێستاش دیارنییه ئاخۆ شه‌یبانی له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا چاوی به‌به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌كه‌وێت یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه.
وه‌فدێكى باڵای حكومه‌تی سوریا كه پێكهاتون له‌ئه‌سعه‌د شه‌یبانی محه‌ممه‌د یه‌سر برنییه وه‌زیری دارایی‌و عه‌بدولقادر حوسریه پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی، چه‌ند ڕۆژێكه به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌ئه‌مریكان.
حكومه‌تی ئه‌مریكا تائێستا به‌فه‌رمی دانی به‌حكومه‌تی نوێی سوریا به‌سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌حمه‌د شه‌رعدا نه‌ناوه‌و سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته‌شی هه‌ڵنه‌گرتوه كه هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له‌كۆتوبه‌نده‌كانی به‌شێوه‌ی كاتیی سوك كردوه.
دوای 14 ساڵ لەشەڕی ناوخۆیی‌و وێرانکارییەکانی سوریا‌و پاش ڕوخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، ئەمە یەکەمجارە بەفەرمی ئاڵای نوێی سوریا لەبەردەم بارەگای سەرەکی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لەتەنیشت ئاڵای وڵاتانی دیکە هەڵدەکرێتەوە.
