شارپرێس:
مایکل کوریلا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتكۆم) ئاشكرایكرد، ژمارەی ئەو چەکدارانەی داعش کە هێشتا لەعێراقو سوریا چالاکن بەنزیکەی دوو هەزار کەس مەزەندە دەکرێت، هاوکات ژمارەی دەستگیرکراوانی داعشیش بەنزیکەی هەشت هەزار کەس دەخەمڵێندرێت.
كوریلا ئاماژهى بهوهشكرد، "هەڕەشەی داعش بەتەواوی کۆتایی نەهاتوە، سەرەڕای ئەو هێرشانەی دەکرێتەسەر چەکدارانی ڕێکخراوەکە، بەوپێیەی هێشتا شانە چالاکەکان لەناوچە جیاجیاکانی عێراقو سوریا ماون، هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەوڵدەدەن بەدواداچون بۆ ئەو شانە نوستوانە بکەن".
ئهوهشى ڕونكردهوه، "ئێستا نزیکەی هەشت هەزار چەکداری داعش لەزیندانەکاندا ڕاگیراون کە لەلایەن هاوبەشە کوردەکانمانەوە لەسوریا بەڕێوەدەبرێن، هەروەها دامەزراوەکان توانایان سنوردارەو ڕوبەڕوی ئاستەنگە ئەمنییەکان دەبنەوە".
سهرباریى كۆتاییهاتنى گرتنه دهستى ناوچهیهكى دیاریكراو لهلایهن داعشهوه، بەڵام تائێستا داعش توانای هێرشکردنیان هەیە بەتایبەتی لەناوچە سنورییە بیابانییەکان، بەسودوەرگرتن لەبۆشاییە ئەمنییەکانو سەختی کۆنترۆڵکردنی جوگرافی لەهەندێک ناوچەدا.
پێشتریش فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا هۆشداریدابوو لەوەی، هێشتنەوەی چەکدارانی داعش لەزیندانەکاندا بەبێئەوەی چارەیەکی یەکجاریی بکرێن، چ لەڕێگەی دادگاییکردن، چ لەڕێگەی چاکسازی، یان گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەکانیان، ئەوە مەترسیی سەرهەڵدانەوەیان دەبێت.
ش ـ هـ