ئێران له‌په‌رله‌مانه‌وە ده‌ست بۆ چه‌كێكى قورس ده‌بات

جیهان

14/06/2025‌ 20865 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى په‌رله‌مانتارێكى ئێران ئاشكرایكردوه‌، كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌ست بۆ بژارده‌یه‌ك ده‌بات، كه‌ چه‌كێكى قورسه‌، ده‌شڵێت:"ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ بدرێت، ئه‌وه‌ یه‌كێك له‌بڕیاره‌ نمونه‌ییه‌كانى ئێران ده‌بێت، ئه‌ویش داخستنى گه‌روى هورمزه‌".


عەمید ئیسماعیل کەوسەری ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی‌و سیاسەتی دەرەوە لەپه‌رله‌مانى ئێران ڕایگەیاند، "داخستنی گەروی هورمز ئەو پرسه‌یه‌ کە ئێران دەیەوێت بڕیاری لەسەر بدات، ئه‌گه‌ر بڕیاریشدرا، دەبێتە یەکێك لەبڕیارە هەرە نمونەییەکان".

گەروی هورمز دەکەوێتە نێوان ئێران‌و عوممان، لەسەر کەنداوی فارس، ئێران تیایدا دەبێتە دراوسێی کوەیت‌و سعودییەو ئیمارات‌و عوممان‌و عێراق، لەوێشەوە توانای پەیوەندیی بەجیهانی دەرەوە پێبەخشیوە.

گەروی هورمز یەكێكە لەگرنگترین‌و هەستیارترین ڕێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتی‌و بەشادەماری خوێنی ڕەش دادەنرێت لەجەستەی ئابوری جیهانداو زیاتر لە30%ی پێداویستی جیهان، لەنەوتی خاوو غازی سروشتی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەم گەروەوە هەناردەی بازاڕەكان دەكرێن، كە كاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ئابوریی جیهان‌و سیاسەتی نێودەوڵەتی بەگشتیی هەیە.

چاودێرانیش ئاماژە بەوەدەكەن، سەرەڕای قوڵبونەوەی گرژییەكان لەكەنداودا، بەڵام تائێستا ئێران گەروى هورمزى دانه‌خستوه‌.

بەپەلە