یەکەم کاردانەوەی نێودەوڵەتی لەدژی ‌هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران

جیهان

22/06/2025‌ 7443 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەریەک لە سەرۆک و وەزیری دەرەوەی کوبا بەتوندی ئیدانەی هێرشەکەی ئەمشەوی ئەمریکا بۆ سەر سێ بنکەی ئەتۆمی دەکەن و بە پێشهاتێکی مەسیدار ناوی دەبەن.


میشێل دیاز کانێل، سەرۆکی کوبا ئاماژەی بەوەکرد،" هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران پێشهاتێکی مەترسیدارە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتوندی ئیدانەی دەکەین ".

هاوکات، برۆنۆ ڕۆدڕێگز، وەزیری دەرەوەی کوبا باسی لەوەکرد، "هاوسۆزی خۆمان بۆ گەل و حکومەتی ئێران دەردەبڕین ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، کەمێک لەمەوبەر هێزەکانی ئەمریکا هەریەک لە ناوەندە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتنەز و ئیسفەهانی لەئێران کردە ئامانج.

بەپەلە