شارپرێس:
سەرچاوەیەکی ئەمنیی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئاشكرایكرد، بەرگریی ئاسمانی عێراق درۆنێکی نەناسراویان لەنزیک پاڵاوگەی بێجی لەپارێزگای سەڵاحەدین خستوەتە خوارەوە".
به‌وته‌ى سەرچاوە ئه‌منیه‌كه، "درۆنەکە پێشئەوەی بخرێتە خوارەوە، لەبەرزایییەکی نزمدا لەنزیک پاڵاوگەکە دەفڕی، هیچ زیانێکی مادی‌و مرۆییش تۆمارنەکراوە".
ئه‌وه‌شى وتوه، "تیمەکانی ئەندازیاری سەربازیی‌و ئاسایشی نیشتمانی، گەیشتونەتە شوێنەکە بۆ لێکۆڵینەوە لەدرۆنەکەو سەرچاوەکەی".
ئەم پێشهاتانە لەکاتێکدان گرژییە ئەمنییەکان زۆرتربون لەدوای هێرشە موشەکییەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی کەرکوک لەئێوارەی ڕۆژی دوشەممە.
هه‌ر دوێنێ-ش توركمانه‌كانى كه‌ركوك خۆپیشاندانیان له‌كه‌ركوك ئه‌نجامداو ژماره‌یه‌ك له‌خۆپیشانده‌رانیش چه‌ند هێماو ئاماژه‌یه‌كى گروپه توندڕه‌وه‌كانى توركیایان دوباره كرده‌وه.