شارپرێس:
كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كۆتاییهات، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ئاشكرایكرد، له‌ئه‌جێنداى كۆبونه‌وه‌كه‌دا پرسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى تێدا نه‌بوه‌و هیچ بڕیارێكیش نه‌درا بۆ ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران".
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبونه‌وه‌ى ئاسایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، به‌سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د شیاع سودانى كۆتاییهات، فه‌رمانبه‌ران‌و موچه‌خۆرانى هه‌رێم چاویان له‌سه‌ر ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه بوو بۆ بڕیاردان له‌باره‌ى موچه‌كانیان بۆ مانگى ئایار (مانگى پێنج).
سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له‌به‌غداوه به‌شارپرێس-ى وت:"هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه هیچ بڕیارێك نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له‌و كۆبونه‌وه‌یه بڕیار له‌موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم بدرێت، چونكه نه له‌ئه‌جێنداى كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌بوه‌و نه هیچ داواكاریه‌كیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێشكه‌ش كراوه".
لێدوانه‌كه‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس له‌كاتێكدایه، پێشتر‌و له‌كۆبونه‌وه‌ى ڕابردوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانى پارتى به‌شدارنه‌بون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌شداربون‌و هیچ بڕیارێكیش بۆ موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم نه‌درا.
پێشتریش د. غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامى خولى پێشوى په‌رله‌مانى عێراق به‌شارپرێس-ى ڕاگه‌یاندبوو، كاتێك شانده‌كه‌ى هه‌رێم گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر، له‌لایه‌ن به‌غداوه پێیانوتراوه، تا ئه‌وكاته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم گره‌نتى پابه‌ندبون به‌سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵیه‌وه نه‌دات، موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم ڕه‌وانه ناكرێت.
