شارپرێس:
ئه‌مڕۆ كۆتا كۆبونه‌وه‌ى گه‌ڕێكى چوار ڕۆژى له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام هیچ ڕێكه‌وتنێك نه‌كراو شاندى هه‌رێم به‌ده‌ستى به‌تاڵ، به‌غداى به‌ره‌و هه‌ولێر به‌جێهێشت، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌كۆبونه‌وه‌كان به‌شارپرێس-ى وت:"شانده‌كه‌ى هه‌رێم ڕاسته باڵا بوه، به‌ڵام هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى نه‌بوه‌و بۆ وه‌رگرتنى بڕیار گه‌ڕاوه‌ته‌وه"، ده‌شڵێت:"به‌غدا سوره له‌سه‌رئه‌وه‌ى، ته‌واوى كه‌یسى نه‌وت له‌هه‌رێمى كوردستان وه‌ربگرێت".
شه‌وى ڕابردوو كۆتا كۆبونه‌وه‌ى گه‌ڕێكى چوار ڕۆژه‌ى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام هیچ ڕێكه‌وتنێك نه‌كراو شاندى هه‌رێم به‌ده‌ستى به‌تاڵ، به‌غداى به‌ره‌و هه‌ولێر به‌جێهێشت، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌كۆبونه‌وه‌كان به‌شارپرێس-ى وت:"شانده‌كه‌ى هه‌رێم ڕاسته باڵا بوه، به‌ڵام هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى نه‌بوه‌و بۆ وه‌رگرتنى بڕیار گه‌ڕاوه‌ته‌وه"، ده‌شڵێت:"به‌غدا سوره له‌سه‌رئه‌وه‌ى، ته‌واوى كه‌یسى نه‌وت له‌هه‌رێمى كوردستان وه‌ربگرێت".
د. غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامى خولى پێشوى په‌رله‌مانى كوردستان به‌شارپرێسى وت، "له‌سەرچاوەیەکی ئاگادارى ناو کۆبونەوەکانه‌وه زانیاریم ده‌ستكه‌وتوه، هیچ ڕێكه‌وتنێك نه‌كراوه له‌نێو هه‌ولێرو به‌غدا، چونكه ئه‌و شانده‌ى هه‌رێم، ده‌سه‌ڵاتى ڕێكه‌وتن‌و جێبه‌جێكردنى چه‌ند داواكاریه‌كى نوێى به‌غداى نه‌بوه".
به‌وته‌ى د.غالب، شانده‌كه‌ى هه‌رێم هه‌ر شه‌وى ڕابردوو گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌ولێر، نه‌ك ئه‌مڕۆ، دواتر ئه‌و شانده وا بڵاوكرایه‌وه ده‌سه‌ڵاتى ته‌واویان هه‌یه بۆ ڕێكه‌وتن، به‌ڵام وا ده‌رچوو، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌غدا چه‌ند بابه‌تێكى نوێى له‌گه‌ڵ هه‌ولێر كرده‌وه‌و بۆ وه‌رگرتنى بڕیار له‌هه‌ولێر، ناچار به‌گه‌ڕانه‌وه بون".
د. غالب ئه‌وه‌شى وت:"به‌غدا شانده‌كه‌ى هه‌رێمى دڵنیاكردوه‌ته‌وه ناتوانن موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ڕه‌وانه بكه‌ن تائه‌وكاته‌ى به‌نوسراوى فه‌رمى هه‌رێم گره‌نتى ڕێكه‌وتن نه‌دات، ڕێكه‌وتنه‌كه‌ش بریتیه له‌سێ خاڵى سه‌ره‌كى، ڕاده‌ستكردنى مه‌له‌فى نه‌وت به‌سۆمۆ، داهاتى ناوخۆ و ته‌وتین".
ئه‌وه‌شى وت:"به‌غدا له‌پرسى نه‌وتدا، داواكاریى نوێى هه‌یه، بۆ نمونه 115 هه‌زار به‌رمیل له‌و 400 هه‌زاره‌ى بڕیاره بدرێت به‌سۆمۆ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، به‌غدا سوره‌و جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، ده‌بێت حكومه‌تى هه‌رێم پاڵپشتى سوته‌مه‌نى بكات هاوشێوه‌ى عێراق، ئه‌وكات به‌غدا ئاماده‌یه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 16 دۆلار تێچوه‌كه‌ى بداته كۆمپانیاكان، به‌ڵام هه‌رێم ئه‌وه‌ى ڕه‌تكردوه‌ته‌وه، بۆیه به‌غداش ئاماده‌نییه ئه‌و پاره‌یه به‌كۆمپانیاكان بدات".
سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس جه‌ختیكرده‌وه، "له‌كۆبونه‌وه‌ى شه‌وى ڕابردوو، به‌غدا به‌هه‌رێمى وتوه، من كاتێك 16 دۆلارى كۆمپانیاكان بۆ ئه‌و 115 هه‌زار به‌رمیله‌ى ناوخۆ ده‌ده‌م كه ده‌بێت نرخى لیترێك به‌نزین 450 دینار‌و گاز 400 دینار‌و بوتڵێك غازى ماڵان ته‌نها شه‌ش هه‌زارو به‌رمیلێك نه‌وتى سپیش به31 هه‌زار دینار بدرێت، به‌ڵام شانده‌كه‌ى هه‌رێم وتویه‌تى لاى ئێمه بازرگانیه‌و به‌كۆمپانیاكان ده‌یفرۆشین‌و ئه‌وانیش به‌هاوڵاتیان، به‌غداش وتویه‌تى، كه‌واته ئێمه پاره‌ى تێچوه‌كه‌ى ناده‌ین".
د.غالب زانیاریى ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، "پرسى نه‌وت له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ى له‌باره‌وه نه‌كراوه، چونكه قه‌رزێكى ڕابردوى كۆمپانیاكانیش هه‌یه كه زیاتره له‌یه‌ك ملیار دۆلار، هیچ لایه‌ك هه‌ولێرو به‌غدا به‌رپرسیارێتى ناخه‌نه سه‌ر خۆیان، ئێستا شانده‌كه هاتوه‌ته‌وه بۆ گه‌یاندنى په‌یام‌و داواكاریه‌كانى عێراق، چونكه خۆى ده‌سه‌ڵاتى پێ نه‌بوه، ئه‌وه‌نده‌شى بیستومانه موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش نادیاره هه‌تا ئه‌وكاته‌ى ڕێكه‌وتن ده‌كرێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى پارتى‌و میدیاى نزیك له‌و حزبه ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه، وه‌ك نیه‌ت پاكیه‌ك، ئه‌مڕۆ حكومه‌تى عێراق بڕیار له‌ناردنى موچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌دات‌و بۆ مانگه‌كانى دواتر، چاوه‌ڕوانى ڕازیبونى هه‌رێم ده‌كات به‌سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانى دادگاى باڵاى فیدراڵى.
