شارپرێس:
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده به‌پاڵپشتیكردنی سوریایه‌كی یه‌كگرتوو؛ ده‌شڵێت، "بەهۆی ئەو پێشکەوتنانەی شەش مانگی ڕابردوو لەسوریا، دۆخی وڵاتەکە زۆر گۆڕاوە".
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاری هه‌ڵگرتنی سزاكانی له‌سه‌ر سوریا واژۆكردو ڕایگه‌یاند، حکومەتی نوێی سوریا بەسەرکردایەتیی ئەحمەد شەرع، هەنگاوی ئەرێنی ناوە.
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا، پشتگیریی لەئاسایشی ناوخۆی ئەمریکاو ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دەکات.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئه‌مریكا باسیان له‌وه‌كردوه، بڕیاره‌كه له‌مڕۆوه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن‌و كاری پێده‌كرێت.
هاوكات ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا له‌كاردانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ڕایگه‌یاندوه، هه‌ڵگرتنی سزاكان یارمه‌تییان ده‌دات بۆ كرانه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
دوێنێ دوشەممە، کارۆلاین لێڤت سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا واژۆ لەسەر فەرمانێک دەکات، ئەمەش هەوڵێکە بۆ پشتیوانیکردنی سوریا بۆ سەقامگیریی‌و ئاشتی لەو وڵاتەدا.
لێڤت جه‌ختیكرده‌وه، "سزاکانی سەر بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشوی سوریا‌و ئەوکەسانەی دەستیان لەکۆمەڵکوژیی‌و مادەی هۆشبەرو کۆمپانیاکانی سەر بەڕژێمی پێشوی سوریا‌و گروپەکانی ئێران‌و داعش دەمێننەوە".
