شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌به‌غدا زانیاریى نوێ له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ناردنى موچه به‌ستراوه‌ته‌وه به‌ڕێكه‌وتنى ئه‌مڕۆى شانده‌كانى هه‌ولێرو به‌غداوه، ده‌ڵێت:"ئەگەر هه‌ردوو شاند گەیشتنە ڕێککەوتن، ئه‌مڕۆ حكومه‌تى عێراق بڕیار لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم".
سیپان شێروان په‌رله‌مانتارى كورد له‌به‌غدا به‌شارپرێسى وت:"تائێستا کۆبونەوەکانی هه‌ولێرو به‌غدا بەئاراستەیەکی باش‌و ئەرێنی دەڕۆن‌و هیچ کێشەیەک ڕوینەداوە، پێشموایە بەر لەکۆبونەوەی ئه‌مڕۆى ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، دەگەنە ڕێککەوتن".
به‌وته‌ى شێروانی، "گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم هەمووی یاسایین، تائێستاش هەر سکاڵایەک لەدادگای عێراق تۆمارکرابێت بڕیارەکەی لەبەرژەوەندی هەرێمی کوردستان دراوە".
سه‌باره‌ت به‌خاڵە ناکۆکەکانی کۆبونەوەکانی هەر دوو شاندی حکومەتی هەرێم‌و عێراق-یش وتى، "تائێستا هەر دوو شاند لەسەر قەرزە کەڵەکەبوەکانی کۆمپانیاکانی نەوت ڕێکنەکەوتون".
ئه‌وه‌شى وت:"هەرێمی کوردستان دەیەوێت 150 هەزار بەرمیل نەوت بۆ پێداویستی ناوخۆ بەکاربهێنێت‌و نزیکه‌ى 300 هەزار بەرمیل نەوت بنێرێتە بەغدا، حکومەتی عێراقیش لەوبارەیەوە کێشەی نییەو ئەو پرسە نابێتە خاڵی ناکۆکی نێوان هەر دوو حکومەت".
به‌وته‌ى په‌رله‌مانتاره‌كه، "پرۆژەی هەژماری من لەنێوان شاندی حکومەتی هەرێم‌و عێراق پرسی ناکۆک نییە، چونکە دادگای فیدراڵی دانی بەپرۆسەی هەژماری من-دا ناوە".
