پەیامی ناتانیاهۆ لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران: مێژوو دەگۆڕیت

جیهان

22/06/2025‌ 457 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر سێ بنکەی ئەتۆمی ئێران، بنیامین ناتانیاهۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەم هەنگاوە مێژوو دەگۆڕێت.


بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد," ئەوەی ئەمریکا کردی هیچ وڵاتێک لەسەر زەوی نەیدەتوانی بیکات، مێژوو شایەتی دەدات کە سەرۆک ترەمپ ترسناکترین رژێم و ترسناکترین چەکی رەتکردەوە."

هاوکات، ناتانیاهۆ بۆ ئەو هەنگاوە سوپاسی ترەمپی کرد وتی،" مێژوو دەگۆڕێت ".

بەپەلە