سوریاو ئیسرائیل پێش کۆتایی ساڵی 2025 ڕێککەوتننامەی ئاشتیی واژۆدەکەن

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3466 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

میدیاکانی ئیسرائیل کە پشتیان بەسەرچاوەیەکی ئاگاداری سوری بەستوە، باسیان لەوەکردوە کە سوریاو ئیسرائیل پێش کۆتایی ئەمساڵ ڕێککەوتننامەی ئاشتیی‌و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان واژۆ دەکەن.


ئەو سەرچاوە سورییە بەکەناڵی i24NEWS ی عیبری ڕاگەیاندوە، به‌گوێره‌ى ڕێککەوتنەکە، ئیسرائیل وردە وردە لەسەرجەم ئەو خاکانەی سوریا دەکشێتەوە کە دوای ڕوداوەکانی  8ی کانونی دوەمی 2024دا داگیریکردبون، لەنێویاندا لوتکەی چیای جەبەل شێخ.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، ئەم ڕێککەوتنە مێژوییە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەتەواوی ئاسایی دەکاتەوەو جەختیشیکردوه‌تەوە، بەرزاییەکانی جۆلان دەبێتە "باخچەی ئاشتی".

هەروەک سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی بەڕۆژنامەی مەعاریفی عیبری ڕاگەیاندوە، دانوستانەکانی نێوان سوریاو ئیسرائیل زۆر لەوە باشتر بەرەوپێش دەچن کە پێشبینیدەکرا.

ڕۆژنامەکە نوسیویه‌تى، بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل‌و ئەحمەد شەرعی سەرۆکی سوریا، بەمنزیکانە بەسەرپەرشتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ڕێککەوتننامەی ئاشتیی واژۆ دەکەن.