شارپرێس:
لیژنەی شەهیدانو قوربانیانو زیندانیانی سیاسیی لەپهرلهمانى عێراق، لیستی باڵیۆزانی کاندیدکراوی ڕەتکردەوە، کە ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەرداوەو بڕیارە بەمزوانە پێشکەشی پەرلەمان بکرێت.
حسێن بەتات ئەندامی لیژنەکە لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئەم ڕێکارە پێشێلکردنی پێوەرە پیشەییو نیشتمانییەکانەو پشتگوێخستنی قوربانیدانی شەهیدانو زیندانیانی سیاسییە".
ئاماژەی بەوەشکرد، لیستی کاندیدەکان چەند ناوێکی تێدایە کە پەیوەندییان بەڕژێمی پێشوی بەعسەوە هەیە یان مێژویەکیان هەیە لەگەندەڵیو خزمخزمێنە.
بەتات داوای لەپهرلهمان کرد کە دەنگ لەسەر لیستەکە نەداتو بیگەڕێنێتەوە بۆ دەستەی لێپرسینەوەو دادپەروەریی بۆ وردبینیکردن.
جەختی لەسەر پێویستی پەسەندکردنی پێوەرەکانی لێهاتوییو پاکیو ئینتیمای نیشتیمانیی لەهەر کاندیدکردنێکی داهاتودا کردەوە کە نوێنەرایەتیی دەوڵەتی عێراق بکات.