شارپرێس:
بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، ئامادەی ئەوەن ڕێککەوتنێکی گشتگیر بکەن کە پەیوەست بێت بەئازادکردنی تەواوی بارمتەکان لەبەرامبەر ئازادکردنی دیلەکانی فەڵەستین، بەمەش کۆتایی بەجەنگی سەر غەززە بێت.
بزوتنەوەی حەماس ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردهوهو دهڵێت، "ڕازین بەوەی، حکومەتێکی بێلایەنو سەربەخۆی نیشتمانیی تەکنۆكرات بۆ ئیدارەدانی کەرتی غەززە پێکبهێندرێت، بۆ ئەوەش هەموو ڕێکارێک دەگرینهبهر".
دوێنێ چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لهپهیامێكدا، داوای لەبزوتنەوەی حەماس کرد، تەواوی بارمتەکانی ئیسرائیل ئازادبکات.
ترهمپ وتى، "بەئازادکردنی بارمتەکان، بارودۆخەکە زۆر بەخێرایی گۆڕانی بەسەردادێت".
لەڕێگەی ئەو پەیامەی کە لەپێگەی(تروس) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ داوایکرد، حەماس دەستبەجێ هەر 20 بارمتە ئیسرایلییەکە ئازادبکات کە لەژێر دەستیدایە، نەوەک (دوو، پێنج، حەوت)، بەمەش بارودۆخی غەززە زۆر بەخێرایی گۆڕانی بەسەردادێتو جەنگ کۆتایی دێت.
لەمانگی ئاداری ڕابردوی ئەمساڵیشدا، دۆناڵد ترەمپ هۆشداریدایه بزوتنەوەی حەماس بۆ ئازادکردنی دەستبەجێی تەواوی بارمتەکان.