عێراق ئه‌و لایه‌نانه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ هێرشیه‌ درۆنیه‌كانیان ئه‌نجامداوه‌

کوردستان

16 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 7815 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، ئەو لایانانەیان دیاریکردوە کە لەچەند مانگی ڕابردودا بەدرۆن هێرشیانکردەسەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێم، دڵنیاییش دەدات لەوەی سنورێک بۆ هێرشەکان دانراوەو دوبارە نابنەوە.


لەچەند مانگی ڕابردودا چەندینجار بەدرۆن هێرشکرایەسەر ناوچەکانی کوردستان‌و زیاتریش ژێرخانی وزەو کێڵگە نەوتییەکان بەئامانجدەگیران، بەوهۆیەش پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت لەکێڵگەکان زیانی بەرکەوت‌و بەشێکیان لەبەرهەمهێنان وەستان، تائێستاش کاریگەرییەکانی ئەو هێرشانە ماون.

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەچاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی شەرقییە باسی لەوەکرد، "سەرۆک وەزیران لیژنەیەکی بەسەرۆکایەتیی ئێمە پێکهێناو ئێمەش سەردانی شوێنە بەئامانجگیراوەکانمان کردو بەڵگەکانمان کۆکردەوە، ڕاپۆرتی کۆتایی خۆشمان بەواژۆی سەرجەم ئەندامانی لیژنە تەواوکرد، لەڕاپۆرتەکەدا هەموو لایەنە (هێرشکارەکان)مان بەوردی دیاریکردوە".

وتیشی، "ئامانجی ئێمە سەرەتا ئارامییە دواتر چارەسەر، سنورێکیش بۆ ‌هێرشەکان دانراوەو ئێمە حکومەتین دەزانین کە چۆن بەدانایی، عەقڵانیی، گفتوگۆو دیپلۆماسییەت مامەڵە بکەین، ئەوەش کارنامەی حکومەتە، پشت بەخوا لەمەودواش هیچ هێرشێک ڕونادات، ئەوەی هاوڵاتیان لەئارامیی‌و ئاسایش لەئێمەیان دەوێت بۆیان دابیندەکەین".