شارپرێس:
دەهام حاجی سورچی ئەو پێشمەرگەیەی ئەمڕۆ بەڕوداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا، خزمى نزیكى شەهید هوجام سورچی بوە.
لەسەر ڕێگەی ڕوڤیاو نزیک گوندی گردەسور، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ى ده‌بینن، خۆی كێشاوه بەپێشمەرگەیەکدا کە هەوڵیداوە لەشەقامەکە بپەڕێتەوەو كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى بوه بۆسه‌ر ئه‌ركه‌كه‌ى‌و ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ده‌ستداوه.
شارپرێس زانیویه‌تى، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ش دەهام حاجی سورچی بوه كه خزمى هوجام سورچی بوە، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ى به‌ده‌ستى داعش سه‌رى له‌لاشه‌ى جیاكرایه‌وه‌و شه‌هیدكرا.
ئه‌و شۆفێره‌شى ڕوداوه‌كه‌ى كردوه، خێزانەکەشی له‌گه‌ڵ بوه، کۆنترۆڵی لەدەستداوەو خۆی بەدیواری بەردینی ڕێگاکەدا داوە، بەهۆیەوە شوفێرەکەو هاوسەره‌كه‌ى گیانیان لەدەستداو دوو كچى ئه‌و خێزانه‌ش بریندارن.