شارپرێس:
کەمێک لەمەوبەر، کۆبونەوەی شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ شاندی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەستیپێکرد، زانیارییه‌كان ده‌ڵێن، كۆبونه‌وه‌كه له‌ناو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئاشكراكراون، کۆبونەوەى هه‌ولێرو به‌غدا، له‌ناو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له‌به‌شى میوانخانه‌كه‌ى ده‌ستیپێكردوه.
زانراوه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ لەسەر بابەتی داهاتی نانەوتی هەرێم دەکرێت، بەڵام تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق پێشتر وتویه‌تى، به‌شداریى له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆدا ناكات.
شاندی حکومەتی هەرێم پێكهاتون، لە(ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، کۆڤان تەحسین بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاریی‌و سێ بەڕێوەبەری گشتیی دیکەی وەزارەتی دارایی هەرێم).
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئێوارەی چوارشەممە، تیمی تەکنیکی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی داهاتی نانەوتی‌و موچەی مانگی حەوتی موچەخۆرانی هەرێم، چوه‌ته بەغدا.