شارپرێس:
چه‌ند هێرشێكى ئه‌مڕۆى سه‌ر كاراكاس-ى پایته‌ختى ڤه‌نزوێلا بۆسه‌ر ماڵى وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌و وڵاته بوه له‌یه‌كێك له‌سه‌ربازگه گه‌وره‌كاندا، میدیاى ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت، تائێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ى چاره‌نوسى وه‌زیرى به‌رگرییه‌وه نازانرێت.
میدیاکانی ڤەنزوێلا بڵاویانكردوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك له‌كۆپته‌ره‌كانى ئه‌مریكا، ماڵی ڤلادیمیر بادرینۆ لۆپێز وەزیری بەرگری ئه‌و وڵاته‌یان لەسەربازگەی (فۆرت توینا) بۆردومانكردوه.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، زیاتر له‌شه‌ش موشه‌ك ئاراسته‌ى ماڵه‌كه‌ى وه‌زیرى به‌رگریى كراوه، به‌و هۆیه‌وه تائێستاش هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ى چاره‌نوسى وه‌زیره‌كه‌وه نییه‌و نازانرێت له‌ژیاندا ماوه یان كوژراوه.
هاوكات سه‌رۆكى ڤەنزوێلا بارى له‌ناكاوى له‌وڵاته‌كه‌یدا ڕاگه‌یاند، له‌هه‌مانكاتدا وەزارەتی دەرەوەی ئه‌و وڵاته ڕاگەیه‌نراوێكى به‌په‌له‌ى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ى ڕویدا كارێكى زۆر مه‌ترسیداره‌و پێشێلكارییه‌كى ئاشکرای پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتوەکان‌و بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتییە.
ئه‌وه‌ش هاتوه، "ئامانجی سەرەکیی ئەم هێرشانه، تەنها دەستبەسەرداگرتنی سەرچاوە ستراتیژییەکانی ڤەنزوێلایەو هیچی دیکە نییە، هه‌ربۆیه گەلی ڤەنزوێلا جارێکی دیکە بۆ بەرگریکردن لەسەروەریی‌و سەربەخۆیی نیشتمانیی خۆی، دژی داگیرکەران دەوەستێتەوە".
