شارپرێس:
شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، ئهمڕۆ 15ی کانونی دوەم یەکەم ڕۆژی چلەی زستانە کە بەساردترین ڕۆژەکانی ساڵ دادەنرێتو لەدوای چلە-یش، چاوەڕواندەکرێت شەپۆلێكى بهفرو باران ڕوو لهناوچهكه بكات.
سالار حاجی عەلی شارەزای کەشناسیی بهشارپرێسى وت، "ئهمڕۆ پێنجشهممه 15ی کانونی دوەم، یەکەم ڕۆژی چلەی زستانە کە بەساردترین ڕۆژەکانی ساڵ ناسراوەو هەندێک ساڵیش پێچەوانەی ئەمە ڕودەدات".
وهكو شارهكهى بوارى كهشناسى باسیكرد، "ناوەڕاستی چلە دەکەوێتە نێوان 3و 4ی مانگ کە زۆرجار لەو ماوەیەدا شەپۆلی بەفرو باران دروستدەبێتو پێی دەڵێن شەڕی ڕۆژو گەلاوێژ، کۆتا ڕۆژی چلەش 23ی شوباتی ساڵی 2026".
ئهوهشى وت، "ساڵانە لەچلەی زستاندا نزمە پاڵەپەستۆ دروستدەبێتو پێی دەڵێن شەپۆلی چلەشۆری، دوای چلە-یش زۆرجار بارانو بەفر دەبارێت کە پێشینان ناوی جیاوازیان بۆ داناوەو پێیان وتوە شینی چلە".
لهدوێنێ چوارشهممهوه، بەهۆی مانەوەی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاستو دابەزینی بارستەهەوایەکی ساردی جەمسەری باکور، کەشێکی بەفراویو باراناوی دروستبوە.