شارپرێس:
72 كۆنگرێسمانى ئه‌مریكا به‌واژۆیان خۆیان له‌باره‌ى سوریاوه هه‌ڵوێستیان به‌سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌یان گه‌یاندوه‌و ده‌ڵێن، "ده‌بێت شه‌رع ڕێز له‌پێكهاته‌كانى كورد، عه‌له‌وى‌و دروزه‌كان بگرێت، ئه‌گه‌رنا ده‌بێت سزاى به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێته‌وه".
به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه واژۆى 72 كۆنگرێسمانى ئه‌مریكاى له‌سه‌ره‌و ئاراسته‌ى تره‌مپ كراوه، ده‌ڵێن، "جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا کراوەیه‌و به‌بێ مەرج نییە".
ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه كه مێژوه‌كه‌ى بۆ 19ى 12ى 2025 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و 72 كۆنگرێسمانه‌ى ئه‌مریكا نوسیویانه، "هه‌ڵگرتنى سزاكانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر سوریا، بەندە بەڕێزگرتن‌و کارکردن لەگەڵ پێکهاتەکانی سوریا وەک (کریستیان، عەلەوی، دروزو کورد)و دابینکردنی مافەکانیان".
ئەو ژمارە کۆنگرێسمانە وتویانه، "ساڵی 2026 کۆنگرێسی ئەمریکا سەردانێکی مەیدانی بۆ سوریا ئەنجامدەدات بۆ ئەوەی بزانێت شەرع تا چەند پابەندبوە بەبەڵێنەکانی بۆ ئاشتیی‌و دورکەوتنەوە لەتیرۆرو پاراستنی مافی پێکهاتەو کەمینەکانی سوریا، دوای ئەوە کۆنگرێس دانیشتنێک سازدەکات بۆ ئەوەی بزانێت سوریا شایەنی ئەوەیە بەبێ سزا بمێنێتەوە یان نا".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له6ى ئه‌م مانگه چه‌كداره‌كانى شه‌رع په‌لامارى كوردى له‌شارى حه‌له‌ب-دا‌و كۆمه‌ڵكوژى ئه‌نجامدا، پێشتریش له‌كه‌ناراوه‌كانى سوریا‌و سوه‌یداى دروزه‌كانیش كۆمه‌ڵكوژیى‌و په‌لامار ئه‌نجامدراون‌و چه‌ندین كه‌س بونه‌ته قوربانیى.
