شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئێران سه‌باره‌ت به‌بڕیارى له‌سێداره‌دانى خۆپیشانده‌رانى ده‌ستگیركراو زانیاریى ئاشكرادهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ نیازێکمان نییەو ئه‌وه‌شى بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌نگۆیه‌و ڕاست نییه".
عەباس عێراقچی وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران جه‌ختیكرده‌وه، "هیچ پلانێکمان نییە بۆ لەسێدارەدانی خۆپیشاندەرانى وڵاته‌كه‌مان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى دهستگیركراونو ئێستا لهگرتوخانهكاندان".
عێراقچى به‌فۆکس نیوزى وتوه، "هیچ نیازێکمان نییە بۆ لەسێدارەدانی هیچ کەس، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناشارینه‌وه حزبه چه‌كداره‌كانى ئۆپۆزسیۆنى وڵاته‌كه‌مان ده‌ستوه‌ردانیان كردوه‌و لەپشت پەرەسەندنی ڕوداوەکانهوهن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەندێک لەو کوژراوانە بەمەبەستی ڕاکێشانی ئەمریکا بوە بۆ ناو ململانێکان، نایشارینه‌وه پلانی گوماناوی ئیسرائیلیش له‌و ناڕه‌زاییانه‌دا ده‌بینرێت، بەسەدان کەس گیانیان لەدەستداوەو بەمنزیکانەش ئامارى فه‌رمى ئاشكراده‌كه‌ین".
دوێنێ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، "زانیاریم پێگەیشتوە کە ئاماژە بەوەدەکات، ئێران هیچ پلانێکى بۆ له‌سێداره‌دانى خۆپیشانده‌رانى ده‌ستگیركراو نییه، هیوام وایه ئه‌وانه‌ى پێمگهیشتون ڕاست بن".
