شارپرێس:
هەسەدە ئاشكرایكرد، شانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هەوڵدەدەن ئەو گرژییانهی سوریا بقۆزنەوە بۆ هێرشکردنە سەر ئەو زیندانانەی کە تیرۆریستانی داعشی تێدایە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموکرات (ههسهده) لهڕاگهیهندراوێكدا ڕایگەیاند،" لەژێر ڕۆشنایی ئەو بارودۆخە ئەمنییەی کە بەهۆی هێرشەکانی گروپهكانی دیمەشقەوە سەپێنراوە، لەگەڵ کاردانەوەی سەربازی و هەڕەشە بەردەوامەکان بۆ سەر ناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، شانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هەوڵدەدەن ئەو هەڵکشانە بقۆزنەوە بۆ هێرشکردنە سەر ئەو زیندانانەی کە تیرۆریستانی داعشی تێدایە".
دەشڵێت،" هێزەکانمان لەئامادەباشی تەواودان و هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست گیراوەتەبەر بۆ دڵنیابون لە ئاسایشی زیندانەکان و ڕێگریکردن لەهەر پێشێلکارییەکی ئەمنی".
ئەوە ڕونكراوەتەوە،"لهئێستادا تهواوی زیندانهكان پاڕێزراون، بەڵام بەردەوامبونی ئەم دۆخە، لەگەڵ هەڵکشانی سەربازی، ڕەنگە ببێتە هۆی تێکچونی سەقامگیری گشتی، هەڕەشەی ڕاستەقینە بۆ سەر ئاسایشی ئەو زیندانانەی کە توخمەکانی داعشیان تێدایە".
ههسهده هۆشداریداوه لهوهی كه بهردهوامبونی ئهو دۆخه هەڕەشەی گەڕانەوەی ناوچەکە دهكات بۆ قۆناغی سهرهتا، ئهوهش دوای چەندین ساڵ لە قوربانیدان لە بەرامبەر تیرۆردا".
