شارپرێس:
بەرپرسێکی ئیدارەی
خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاندووە، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا 292 خێزان لەگەڕەکەکانی
شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەبەوە ئاوارەی ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بون.
بەوتەی شێخموس
ئەحمەد، هاوسەرۆکی نوسینگەی کاروباری ئاوارەکان لەئیدارەی خۆسەر، ئەم ئاوارەبونە
دوای هێرش و پەلامارەکانی هەفتەی ڕابروی چەتەکانی سەر بەحکومەتی کاتیی سوریا بۆ
سەر ئەو دوو گەڕەکە کوردنشینە هاتوە.
هەروەک
وتویەتی: ئەم خێزانانە کە ژمارەیان نزیکەی 1000 کەسە، بەسەر شارەکاندا دابەشبون:
93 خێزان لەحەسەکە، 84 لە قامیشلۆ، 74 لە تەبقە، 28 لەڕەققە و 13 خێزان لەکۆبانێ
نیشتەجێ بون.
بەرپرسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان ئاماژەی بەوەش کردوە
کە ئاوارەکان لەبارودۆخێکی مرۆیی سەختدان و بەهۆی کەمیی هاوکارییەکانەوە دەناڵێنن،
پێشبینیش دەکرێت ژمارەی ئاوارەکان ڕوو لەزیادبوون بکات.
ئهمهش لهكاتێكدایه، له6ى ئهم مانگه چهكدارهكانى شهرع پهلامارى كوردى لهشارى حهلهب-داو كۆمهڵكوژى ئهنجامدا.