ئەمریكا یەكەم كاروانی نەوتی ڤەنزوێلای هەناردە دەكات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 314 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار ئەمریکا دەستی بەفرۆشتنی نەوتی ڤەنزوێلا کردو یەكەم كاروانی بەبەهای 500 ملیۆن دۆلار هەناردەی وڵاتانی جیهان كرد.


ئاژانسی سی ئێن ئێن، لەزاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ واشنتن بەبەهای 500 ملیۆن دۆلار یەکەم کاروانی نەوتی ڤەنزوێلای فرۆشتوە.

هاوكات، ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێت، داهاتی فرۆشتنەکە دەخرێتە سەر هەژمارە بانکییەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەمریکا، کە بەپلەی یەکەم لەقەتەر جێگیرکراون، بۆ بەڕێوەبردنی ئەو پارانەو ڕێگریکردن لەدەستبەسەرداگرتنی.
بەرپرسە ئەمریكییەكە ڕاشیانگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت لەڕۆژان و هەفتەکانی داهاتودا فرۆشی نەوتی ڤەنزوێلا زیاتر ببێت.

لەسەرەتای ئەم مانگەوە، ئەمریکا هێرشێکی بۆ سەر ڤەنزوێلا ئەنجامداو تێیدا نیکۆلاس مادورۆی دەستگیرکرد، دواتر گواستییەوە بۆ نیویۆرک، كە گرفتی سەرەكی دۆناڵی ترەمپ و سەرۆكی ڤەنزوێلا كۆنتڕۆڵكردنی نەوتی وڵاتەكە بوو لەلایەن ئەمریكاوە.