لەهەولێر ڕێگەنەدرا لەبەردەم کونسوڵخانەی ئەمریکا خۆپیشاندان ئەنجامبدرێت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 507 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڕیاربوو ئەمرۆ کاتژمێر 1 پاشنیوەرۆ لە ەردەم کونسوڵخانەی ئەمریکا لەشاری هەولیر خۆپشاندانی فراوان ئەنجامبدرێت بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام هێزە ئەمنییەکان ڕێگەیان نەدا خۆپیشاندانەکە بەڕێوەبچێت و رێگە بەڕومالێ هیچ میدیایەکیش نەدرا.


پەیامنێری شارپرێس لەهەولێر ڕایگەیاند هێزە ئەمنییەکان بەبیانوی نەبونی مۆڵەتی خۆپیشاندان ڕێگرییان کرد لەگردبونەوەو خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی شارەکە وەک پشتیوانییەک بۆ کوردانی ڕۆژئاوا بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژیەی لەدژیان دەکرێت.

پەیامنێری شارپرێس ڕاشیگەیاند کە چەند جۆرێک هێزی ئەمنیی بەشێوەیەکی فراوان لەناوچەکە بڵاوەیان پێکراوەو ڕێگە نادەن هیچ کەس خۆپیشاندان و دروشم بڵێتەوە و هیچ میدیایەکیش ڕێگەی پێنەدراوە وێنە و ڤیدیۆی ناوەچەکە بکات کە کونسوڵخانەی ئەمریکای لێیە.

ئەمە لەکاتێکدایە لەبەردەم قەڵای شاری هەولێر گردبونەوەی جەماوەریی بەرفراوان بۆ پیشتیوانیی کوردانی ڕۆژئاوا و شەرڤانان بەێوەدەچێت.