خۆپیشاندانى فراوان به‌ره‌و سنورى ڕۆژئاواى كوردستان ئه‌نجامده‌درێت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5886 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەنجومەنی سەرتاسەریی هاوڵاتیانی باشور بانگەوازێک بۆ ڕای گشتیی بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لەژێر دروشمی "یان بەیەکەوە دەژین، یان بەیەکەوە دەمرین" داوا لەسەرجەم چین‌و توێژەکان دەکەین، لەهەموو شارو شارۆچکەکانی هەرێم‌و ناوچە دابڕاوەکان، خۆیان سازو ئامادەبکەن بۆ ڕێپێوانێکی جەماوەری بەرەو ڕۆژئاوا".


له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئەنجومەنی سەرتاسەریی هاوڵاتیانی باشور ده‌ڵێت:"لەم چرکەساتە مێژوییەدا گەلەکەمان لەڕۆژئاوا، لەبەردەم گەلەکۆمەیەکی نێودەوڵەتی‌و پرۆسەی قڕکردن‌و کۆمەڵکوژیدایە".

ده‌شڵێت، "لەم سۆنگەیەوەو لەژێر دروشمی "یان بەیەکەوە دەژین، یان بەیەکەوە دەمرین" داوا لەسەرجەم چین‌و توێژەکان دەکەین، لەهەموو شارو شارۆچکەکانی هەرێم‌و ناوچە دابڕاوەکان، خۆیان سازو ئامادەبکەن بۆ ڕێپێوانێکی جەماوەری بەرەو ڕۆژئاوا".

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ داوا لەهەموو حزبەکان ده‌كات، بەدەسەڵات‌و ئۆپۆزسیۆنەوە، بەشێوەیەکی فراوان بەشدارو پشتیوانی چالاکییەکەبن.

هەروەها داواش لەمیدیاکان كراوه‌ لەچوارچێوەی گوتارێکی هاوبەشدا ببنە بەشێک لەو چالاکییە جەماوەرییە.

هه‌روه‌ك ئەنجومەنی سەرتاسەریی هاوڵاتیانی باشور، داواى لەڕەوەندی کوردی كردوه‌، بکەونە ناو چالاکیی جۆراوجۆری جەماوەریی‌و دبلۆماسی‌و سیاسیی بەردەوام، لەپێناو پاراستی گیانی خوشک‌و براکانمان لەڕۆژئاوا.

بەپەلە