شارپرێس:
پارێزگارى سلێمانى له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد، سبه‌ینێ‌و دوسبه‌ى له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده حكومیی‌و نا حكومیه‌كان ده‌وام ڕاده‌گیرێت، ده‌شڵێت، "ئه‌و بڕیاره‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕاپۆرتی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمه".
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاندوه، له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕاپۆرتى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه واته دوو ڕۆژ ده‌وام ڕاده‌گیرێت.
له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا هاتوه، "بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێم‌و دوای ڕاوێژکردن بەفەرمانگه پەیوەندیدارەکان‌و بەڕێوەبەرێتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی‌و یەکە کارگێڕییەکان، بەهۆی دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما لەسنوری پارێزگای سلێمانی‌و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی‌و تەندروستیی گشتیی‌دا؛ بڕیارماندا، سبه‌ینێ 20و دوسبه‌ى 21ى ئه‌م مانگه له‌سه‌رجه‌م خوێندنگه‌و ناوەندەکانی خوێندنی حکومیی‌و ناحکومیی، دەوام ڕابگیرێت".
ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌ى پارێزگارى سلێمانى له‌كاتێكدایه، به‌شێكى زۆرى شاره‌زایانى كه‌شناسى هۆشداریده‌ده‌ن له‌هاتنى بارسته هه‌وایه‌كى سارد‌و شه‌پۆلێكى نوێى به‌فرو باران بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان‌و پێشوه‌خته‌ش ڕایانگه‌یاندبوو، پێویسته حكومه‌ت ده‌وام له‌ڕۆژانى سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌دا ڕابگرێت.
