شارپرێس:
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌نگى دوو ته‌قینه‌وه‌ى به‌رز له‌شارى قامیشلۆى ڕۆژئاواى كوردستان بیسترا، كه‌نداڵ جودى په‌یامنێرى شارپرێس له‌قامیشلۆ ورده‌كاریى ئاشكراده‌كات‌و ده‌ڵێت، "دوابه‌دواى ئازادكردنى داعشه‌كان له‌گرتوخانه له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانى شه‌رعه‌وه، هێرشه خۆكوژیه‌كان بۆسه‌ر كورد ده‌ستیانپێكرده‌وه".
كه‌نداڵ جودى په‌یامنێرى شارپرێس له‌قامیشلۆ ئاشكرایكرد، دواى بیستنى ده‌نگى دوو ته‌قینه‌وه له‌دوو ناوچه‌ى جیاوازى قامیشلۆ، ده‌ركه‌وت هێرشى یه‌كه‌میان فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى توركیا بوه‌و هێرشیكردوه‌ته‌سه‌ر بینایه‌كى چۆڵكراوى هێزه‌كانى ئاسایش‌و هیچ زیانێكى گیانى نه‌بوه.
وتیشى، "ته‌قینه‌وه‌ى دوه‌میش خۆكوژێكى داعش بوه به‌ماتۆڕسكیلێكى بۆمبڕێژكراوه‌وه چوه‌ته گەڕەکی ئەلعەویجەی نزیک وێستگەی شەمەندەفەری قامیشلۆ، هه‌وڵیداوه بچێته ناو نه‌خۆشخانه‌ى دڵ‌و چاوى شاره‌كه‌و خۆى بته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه به‌توندى هێرشیكراوه‌ته‌سه‌رو لەناو گەراجی وەستانی ئۆتۆمبێلدا ته‌قاندویانه‌ته‌وه".
به‌وته‌ى كه‌نداڵ جودى، هه‌ردوو په‌لاماره‌كه ته‌نها زیانى مادیان لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌و هیچ زیانێكى گیانیان به‌دواوه نه‌بوه.
په‌یامنێرى شارپرێس ئه‌وه‌شى وت، "ئەم هێرشە خۆکوژیە دوای ئەوەدێت، داعشه‌كان لەزیندانەکان‌و كه‌مپى هۆڵ چونه ده‌ره‌وه‌و له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانى شه‌رعه‌وه باوه‌شیان بۆكرایه‌وه".
