شارپرێس:
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى میدیاى نزیك له‌پارتى، مه‌سعود بارزانی، بەفەرمی بانگهێشتی ئیتاڵیا کراوەو بڕیاریشوایه هه‌ر ئه‌مڕۆ لەگەڵ پاپای ڤاتیکان لیۆی چواردەهەم کۆببێتەوە.
له‌و هه‌واڵه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، بڕیاروایه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان لەڤاتیکان، لەگەڵ پاپا لویسی چواردەیەم‌و بەرپرسانی ئیتاڵیا کۆببێتەوە، له‌و كۆبونه‌وه‌یدا ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێم-یش یاوەری بارزانیه.
زانیاریه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، ئامانجی دیدارەکەی بارزانی بۆ ئیتاڵیا، زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان کوردستان‌و ڤاتیکانە، هەروەکو چۆن لەماوەی ڕابردودا چەندینجار وه‌فدى کوردی بەفەرمی بانگهێشتکراون بۆ ئه‌و وڵاته.
پاپای ڤاتیکان نوێنەرایەتی زیاتر لەیەک ملیار‌و 400 ملیۆن پەیڕەوانی ئاینی کاسۆلیکی مەسیحی دەکات.
وه‌كو له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هاتوه، "مه‌سعود بارزانی، چەندین دیداری سیاسی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیتاڵیاش ئەنجامده‌دات، هەروەها گۆڕانکاریەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەر به‌سوریا-یش بۆ سەر کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان‌و کۆمەڵکوژیی خوشک‌و برا کوردەکان‌و کۆکردنەوەی پشتیوانی لەڕۆژئاوای کوردستان، بابەتێکی دیكه‌ى ناو کۆبونەوەکان دەبێت".
