شارپرێس:
دکتۆر عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمانان ڕونكردنهوهیهكى بهپهله لهبارهى دۆخى ڕۆژئاواى كوردستانهوه دهداتو ڕایدهگهیهنێت، "من ھەمیشە دژی فتوا دەرکردنم دژی ھەر میللەتێک بدرێتو بەناوی دینەوە ستەمیان لێبکرێت، کەواتە چۆن من فتوایەک دەردەکەم یان ڕازیم دەربکرێت کەخوێنی میللەتەکەمی تێدا حەڵاڵ بکرێت ئەوە من نیمو ئەوکەسە من نابم"، دهشڵێت، "داواکارم لەخوای گەورە میللەتەکەمان لەھەر چوار پارچەی کوردستان دڵخۆشو کامەران بکاتو بیانپارێزێت لەھەموو نەخوازراوێک".
دکتۆر عەلی قەرەداغی لهپهیامێكدا جهختدهكاتهوه، "من بەھۆی پێگەکەم نوێنەرایەتی سەرجەم موسوڵمانان دەکەمو کوردیش بەشێکی گرنگو گەورەی نێو موسوڵمانانە، من لەوانمو ئەوانیش لەمنن، سەربەرزی کورد سەربەرزیی منە".
سەرۆکی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمانان ئاماژه بهوهشدهكات، "من کوردمو شانازی بەکوردبونمەوە دەکەم، کوردبون عەیبەنییەو سەربەرزیە، چونکە خوای گەورە خۆی نەتەوەکانی دیاریکردوەو دەیان کەسایەتی مێژوییمان تێدا ھەڵکەوتوە کەجیھان ستایشیان دەکات، دەبێت ھەموو ئاوا بیربکەینەوە".
لهبهشێكى دیكهى پهیامهكهیدا، د.عهلى قهرهداغى باسى لهوهكردوه، "ئێمە ھەمومان ڕۆڵەی میللەتێکی ستەمدەیدەین ناحەزانی گەلەکەمان نایانەوێت ئێمە تەبابین من ھەمیشە پشتگیریی میللەتەم بوم دەزانم چۆن ئهنفال کراین، ڕۆڵەکانمان لەسێدارەدران، جگەرگۆشەکان بێباوک بون دایکەکانو باوکەکان جەرگ سوتاوکران، ئافرەتەکانمان جلی ڕەشیان لەبەرکرا قوتابخانەو مزگەوتەکانمان سوتێنرا بەدەستی ستەمکاران بۆیە ھەرچیمان پێبکرێت نابێت بیەڵین جارێکی دیكه ئاوارەیی بێتەوە بەسەر میللەتەکەمانو دایکان جارێکی دیكه جگەر سوتاو بکرێنو لەھەموکات زیاتر دەبێت یەکدەنگو یەکھەڵوێست بین بۆ خزمەتی میللەتەکەمانو ئێمە هیچکات ھەڕەشە نەبوین بۆسەر خەڵکیو خەڵکیش دەبێت ھەڕەشە نەبن بۆسەر میللەتی ستەمدیدەی ئێمە".
قهرهداغى باسى هێرشهكانى سهر خۆى دهكاتو دهڵێت، "من لەسەر کوردبونو دیفاع لەمیللەتەکەم ئێستا کەوتومەتە بەرھێرشی نامرۆڤانەی شۆفێنیەکانی غەیرە کوردو ھیچ باکیشم نییە، چونکە لەپێناو میللەتەکەم سەربەرزیە بۆمن، بۆیە دەبێت دڵی ئەوان خۆشنەکەنو ئاگاتان لەگوفتارەکانی خۆتان بێت بۆئەوەی دڵخۆشنەبن بەبونی ئاژاوە لەناومان".
ههر لهو پهیامهیدا، د. عهلى قهرهداغى بۆ كچانو كوڕانى ڕۆژئاواى نیشتمان وتویهتى، "مەیەڵن ناحەزانی میللەتەکەمان بەینمان تێکبدەن، مەیەڵن بێڕێزیی بکرێت بەخەمخۆرەکانتان کەدەیەھا ساڵە بۆ میللەتەی دەژییو تاڵیو ئازاری زۆری چەشتوە لەپێناویانداو ڕێگە مەدەن قسەکان دەستکاریی بکەن ئەمە حەقیقەتی دڵی منە، ئێوە ھەموتان کوڕو کچو برازای خۆشەویستی منن، دڵم لەھیچتان عاجز نابێت، چونکە ئێوە ھیوای ئەم گەلەن بەسەربەرزی ئێوەی کورد سەربەرزمو بەئازارەکانتان ئازار دەچێژم".
سهبارهت بهدهركردنى فهتوا لهدژى گهلى كورد-یش، قهرهداغى ئاماژهى بهوهكردوه، "من ھەمیشە دژی فتوا دەرکردنم دژی ھەر میللەتێک بدرێتو بەناوی دینەوە ستەمیان لێبکرێت، کەواتە چۆن من فتوایەک دەردەکەم یان ڕازیم دەربکرێت کەخوێنی میللەتەکەمی تێدا حەڵاڵ بکرێت ئەوە من نیمو ئەوکەسە من نابم کەگوناھی گەورەی وابکەمو میللەتی ئێمە میللەتێکی موسوڵمانە لەدەرەجە یەکەکانەو جێی حورمەتی تایبەتیەو دەبێت مافیان پارێزراوبێت".
لهكۆتاییشدا وتویهتى، "بەزوبانی شیرینو بەڕەوشتی بەرزی کوردی، وێنەیەکی جوان نیشانی جیھان بدەن تابزانن ئێوە ھەرکەس ستەمتان لێبکات کۆتاییەکەی لەناوچونە، داواکارم لەخوای گەورە میللەتەکەمان لەھەر چوار پارچەی کوردستان دڵخۆشو کامەران بکاتو بیانپارێزێت لەھەموو نەخوازراوێک".
