ڕێبوار ئەورەحمان بەجێگری سەرۆکی نەوەی نوێ دیاریکرا

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4365 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ڕێبوار ئەورەحمان پەرلەمانتاری پێشوی جوڵانەكەی لەبەغدا وەک جێگری خۆی دیاری كرد.


بەپێی بڕیارێکی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ڕێبوار ئەورەحمان وەک جێگری سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دیاریکرا.

بەپێی بڕیارەکە جێگری سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەحاڵەتی غیابی سەرۆکدا، تەواوی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی جوڵانەوەکەی لایە و دەتوانێت لەبری سەرۆک بڕیار بدات.

ئەمە لەكاتێكدایە، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی [وڵانەوەی نەوەی نوێ لەدوای ئازادكردنی لەزیندان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی كۆبوەوەو هاوپەیمانێتییەكیان پێكهێنا.