جەهەپە: حكومەتی سوریا هەمان ڕێچكەی سەدام حسێنی بۆ كوشتنی كوردەكان گرتۆتەبەر

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3620 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانتارێكی جەهەپە ئاشكرایكرد، ئەگەر دەوڵەتی سوریا لەکاتی کوژرانی کوردا ئاماژە بەسورەتی ئەنفال بکات، ئەمە بەهونەری سیاسەت ناژمێردرێ، بەڵکو بانگەوازی کۆمەڵکوژییەو دەڵێت،" چونکە هێشتا بیرمان نەچوە کە چۆن سەدام حوسێن لەکاتی کوشتنی کوردەکاندا ئاماژەی بەسورەتی ئەنفال دەدا".


پەرلەمانتارێکی جەهەپە لەناو پەرلەامنی توركیاوە ڕایگەیاند، لەلایەن حكومەتەكەی ئەحمەد شەرعەوە، بابەتی وتاری دیاریكراو بۆ مزگەوتەکان نێردراوە کە تێیدا سورەتی ئەنفال بۆ کوشتنی کورد جەختی لێکراوەتەوەو دەشڵێت،" بەبڕیار داوایان لێكراوە هێرشەکانی سەر کورد بەفتوحات ناوببەن".
 
ئینان ئاکگیون ئاڵپ، پەرلەمانتاری جەهەپە لەپێشكەشكردنی وتارێكییدا لەناو پەرڵەمانی توركیا ڕایگەیاند،" سورەتی ئەنفال بۆ کوشتنی کورد بەکاردەهێندرێت،" جەختیشی كردەوە، كە ئەو پێشهاتانە بەمایەی نیگەرانییەكی گەورەیە ل لەگەڵ فراوانبونی ڕوداوەکان، سەرۆکایەتی کاروباری سوریا ئەم وتارەی بۆ مزگەوتەکان ناردوە".

ئەو پەرلەمانتارەی جەهەپە وتیشی،" ئەگەر دەوڵەتی سوریا لەکاتی کوژرانی کوردا ئاماژە بەسورەتی ئەنفال بکات، ئەمە بە هونەری سیاسەت ناژمێردرێ، بەڵکو بانگەوازی کۆمەڵکوژییە، چونکە هێشتا بیرمان نەچوە کە چۆن سەدام حوسێن لەکاتی کوشتنی کوردەکاندا ئاماژەی بەسورەتی ئەنفال دەدا. 

ئەوەش دوپاتدەكاتەوە، ئەگەر ئەمە لەلایەن سەرۆکایەتیی کاروباری ئاینیی سوریا وەکو بانگەوازی فتوحات، تەکبیر و بانگەوازی جیهاد دوبارە بکرێتەوە، نیشانمان دەدا کە مەبەست لە ئۆپەراسیۆن بۆ سەر باکوری سوریا چییە".

 وتارەکە بەئایەتی نۆیەمی سورەتی ئەنفال دەستپێدەکات و هێرشەکانی سەر کورد بەفتوحات ناوبردوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ڕۆژی ڕابردوو لەسەر دوای حكومەتی سوریا وەزارەتی ئەوقافی وڵاتەكە جیهادی دژ بەكورد ڕاگەیاند.